سوودانی بۆ پزیشکانی نەخۆشخانەیەکی بەغدا: ساخیش بێتە ئێرە نەخۆش دەکەوێت

13-11-2022
نەهرۆ محەممەد
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە نەخۆشخانەی فێرکاریی کازمییە لە بەغدا
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە نەخۆشخانەی فێرکاریی کازمییە لە بەغدا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکوەزیرانی عێراق دەچێتە نەخۆشخانەی فێرکاریی کازمییە لە بەغدا و دەڵێت: تەنانەت ساخیش بێتە ئێرە نەخۆش دەکەوێت.
 
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە شاری بەغدا لەپڕ سەردانی نەخۆشخانەی فێرکاریی کازمییە دەکات. لە دیمەنێکی ڤیدیۆییدا دەردەکەوێت سوودانی لە دۆخی نەخۆشخانە و خزمەتگوزارییەکانی رازی نییە و قسە بۆ ژمارەیەک پزیشک دەکات و دەڵێ: تەنانەت ساخیش بێتە ئێرە نەخۆش دەکەوێت.
 
یەکێک لە پزیشکەکان بە سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێ، "خودا سەرکەوتووتان بکات"، سوودانیش بە نیگەرانی و توڕەییەوە دەڵێ، "خودا سەرکەوتوومان نەکات لەسەر ئەم خزمەتگوزارییە." 
 
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە سەردانەکەیدا بڕیاریداوە، ئەو پزیشک و کارمەندانەی نەهاتوونەتە دەوام و ئەرکی خۆیان جێبەجێ ناکەن سزا بدرێن و لێپرسینەوەش لەگەڵ کەمتەرخەمکاران بکرێت. 
 
رۆژی پێنجشەممە 27ـی تشرینى یەکەمى 2022، پەرلەمانى عێراق بە ئامادەبوونى 253 پەرلەمانتار کۆبووەوە و دەنگی بە کابینەکەى محەممەد شیاع سوودانى و کارنامەى حکومەتەکەیدا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق

فایەق زێدان: سێجار پۆستی سەرۆکوەزیرانم رەتکردووەتەوە و ئێستاش رەتیدەکەمەوە

سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەڵێت، تاوەکو ئێستا سێ جار پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراقی رەتکردووەتەوە و ئێستاش رەتیدەکاتەوە. ئاماژە بەوەش دەکات، سەرکردەکانی کورد ویستی جیاکردنەوەی هەرێمی کوردستانیان لە عێراق نییە.