بەغدا 45 ملیار دیناری دیکەی پارەی گەنمی جووتیارانی خەرج کرد

دوێنێ کاژێر 11:23
زیاد ئیسماعیل
دەڕاسەیەک بەرهەمی گەنم دەکاتە نێو گەلابێکەوە
دەڕاسەیەک بەرهەمی گەنم دەکاتە نێو گەلابێکەوە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

حکومەتی عێراق 45 ملیار دیناری دیکەی بۆ جووتیارانی هەرێمی کوردستان خەرج کرد، رۆژی یەکشەممە دەست بە رێکارەکانی وەرگرتنی پارەکە کرا.
 
20 ملیار دینار بۆ جووتیارانی سلێمانی و هەڵەبجە، 15 ملیار بۆ هەولێر و 10 ملیاریش بۆ جووتیارانی پارێزگای دهۆک تەرخانکراوە.
 
حەیدەر گەرعاوی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای دانەوێڵەی عێراق دەڵێت: "لە راستیدا ئێمە بەرپرس نین لە وادەی [ناردنی گوژمەی دیکەی شایستە داراییەکان] بەو پێیەی ئێمە وەزارەتی بازرگانین، گوژمەکانمان بۆ رەوانە دەکرێت و راستەخۆ دابەشی دەکەین. گوژمەکان لە وەزارەتی داراییەوە بۆمان دەنێردرێن. وەزارەتی داراییش بە بەش بەش بۆمان دەنێرێت. زانیاریمان نییە ئەو گوژمەیەی بۆمان دێت چەندە بەپێی ئەو پارەیەی لەبەردەستی وەزارەتی داراییە بۆ وەزارەتی بازرگانی دەنێرێت. ئێمەش لەهەمان رۆژ دا دابەشی سەر هەموو پارێزگاکانی دەکەین." 
 
بەم 45 ملیار دینارە و ئەوانەیشی پێشتر بەغدا ناردبووی، هێشتا ناکاتە نیوەی شایستەکانی جووتیارانی هەرێمی کوردستان، لە کۆی 590 ملیار دینار تەنیا 270 ملیار دیناری ناردووە کە دەکاتە 45.7٪ـی کۆی شایستەی جووتیارانی هەرێمی کوردستان.
 
سەبهان مەلا جیهاد، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت: "رەنگە گوژمەکە زۆر بێت. حەوت ملیۆن تۆن بەیەک مانگ بدرێت. دەزانیت داهاتی عێراق مانگانە لە بانکی ناوەنی فیدراڵیی ئەمریکا دێت دواتر مووچەی لێدەدرێت و دەکرێتە دیناری عێراقی بە پلەی یەک بۆ مووچە دەبێت، دواتر دەدرێتە قەرزی جووتیاران و ئەوانی دیکە، بەڵام مەترسی لەسەر ئەو شایستە داراییانە نییە هەروەها کێشەی نەختینەیش نییە." 
 
عێراق ساڵانە پێویستی بە چوار ملیۆن و 500 هەزار تۆنم گەنمە. ئەم ساڵ بە نزیکەی 6 ملیۆن تۆن، گەیشتووەتە ئاستی خۆبژێوی، بەڵام کێشەی کەمی سایلۆ و شوێنی گونجاوی گۆگاکردنی، وایکردووە نەک قازانج بەڵکو نزیکەی نیو ملیار دۆلار زیانی بەرکەوێت.
 
ماوەی زیاتر لە چوار مانگە جووتیارانی هەرێمی کوردستان گەنمەکەیان رادەستی سایلۆکانی عێراق کردووە کەچی تاوەکو  ئێستا شایسە داراییەکانیان بەتەواوەتی پێندراوە، جووتیاران پێیان وایە دواکەوتنی ئەو  شایستە داراییانەیان دەبێتە هۆی دواکەوتنی وەرزی چاندنیان.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رۆژێکی خۆڵبارین لە ناوچەی شۆریجەی بەغدا، 3-7-2022. وێنە: Reuters

پێگەیەکی جیهانی: هەوای بەغدا پیسە و ماسک ببەستن

چەند رۆژێکە بۆنێکی ناخۆش لە بەغدای پایتەختی عێراق بڵاوبووەتەوە. بەگوێرەی پێگەیەکی جیهانی، پیسیی هەوای بەغدا 15 هێندە لە رێژەی ستانداردی جیهانی زیاترە. ژینگە و کەشناسیی عێراق، بەکارهێنانی سووتەمەنی خراپ لە پاڵاگە و کارگەکان، بە هۆکاری سەرەکی پیسبوونەکە دەزانن.