بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆی عێراق بەیانیان و ئێواران دەوام دەکەن

13-10-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە ئەمڕۆوە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل بەیانیان و ئێواران دەوام دەکەن.
 
میقداد میری، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ئەمڕۆ (یەکشەممە 13-10-2024) بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بە بڕیاری عەبدولئەمیری شەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق لە ئەمڕۆوە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆ دەوامی بەیانی و ئێوارانی دەبێت بۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل و راییکردنی مامەڵەکان لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق.
 
گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق گوتی، ئەو بڕیارە بۆ کەمکردنەوەی ئەو گوشار و جەنجاڵییەیە کە لە دەوامی بەیانیان هەیە؛ ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسانەی بەیانیان دەرفەتیان نابێت، دەتوانن ئێواران مامەڵەی خۆیان رایی بکەن.
 
بە گوتەی عەبدولزەهرە هینداوی، گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بۆ رووداو، نزیکەی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێلی تۆمارکراو هەن. فەرمانگەکانی دەوڵەتیش نزیکەی 300 هەزار ئۆتۆمبێلی تۆمارکراویان هەیە.
 
بەپێی دوایین ئاماری هاتووچۆی هەرێمی کوردستان، ملیۆنێک و 993 هەزار و 552 ئامرازی گواستنەوە تۆمارکراون، کە ملیۆنێک و 973 هەزار و 778یان ئۆتۆمبێلن و 19 هەزار و 774یشیان ماتۆڕسکیلن.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف.

خۆڵبارین فڕۆکەخانەی نەجەفی داخست و گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بەغدا بەردەوامن

بەهۆی خۆڵبارینەوە فڕۆکەخانەی نەجەف داخرا، فڕۆکەخانەی بەسرە دوای ماوەیەک راگرتن، گەشتە ئاسمانییەکانی دەستیپێکردووەتەوە و گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بەغداش بەردەوامن.