گۆڕانی کەشوهەوا هەڕەشە لە کەنیسە دێرینەکەی کەربەلا دەکات

8 کاژێر له‌مه‌وپێش
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دەستەی گشتیی شوێنەوار و کەلەپووری وەزارەتی رۆشنبیریی عێراق رایگەیاند، دەبێت پارێزگاری لە شوێنەوارەکانی عێراق بکرێت، کە بەشێکیان مەترسیی لەنێوچوونیان لەسەرە، لەوانەش کەنیسەی قوسەیر لە پارێزگای کەربەلا کە 1700 ساڵ لەمەوبەر دروستکراوە.
 
مونتەسەر سەباح حەسناوی، سەرۆکی تیمی گۆڕانی کەشوهەوا لە وەزارەتی رۆشنبیریی عێراق رایگەیاند، "سەردانی کەنیسەکەمان کرد، گرنگە ئەو شوێنە و کەلەپوور و شوێنەواری عێراق لە کاریگەری و لێکەوتەکانی گۆڕانی کەشوهەوا بپارێزرێن."
 
جگە لە سەرۆکی تیمی گۆڕانی کەشوهەوا لە وەزارەتی رۆشنبیریی عێراق، ژمارەیەک لە پسپۆڕ، شوێنەوارناس و مامۆستایانی زانکۆی کوفە سەردانی کەنیسە دێرینەکەی کەربەلایان کردووە.
 
عەلی عوبێد شەڵغەم، بەڕێوەبەری دەستەی گشتیی شوێنەوار و کەلەپوور لە عێراق لەو بارەیەوە گوتی، "ئەو هەوڵانەی بۆ پارێزگاری لە کەنیسەکە هەن لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەت و رێنوێنییەکانی وەزیری رۆشنبیرییە بۆ گەشەپێدانی ژێرخانی پێویست، بۆئەوەی بەرگەی گۆڕانی کەشوهەوا و لێکەوتەکانی بگرن."
 
کەنیسەی قوسەیر دەکەوێتە باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەربەلا، نزیکەی 5 کیلۆمەتر لە شورای ئەخیزەرەوە دوورە، لە سەدەی پێنجەمی زایینی دروستکراوە، بەهۆی کەشوهەوا و لێکەوتەکانی، بەشێک لە دیوارەکانی داڕماون.
 
کەنیسەکە 70 کیلۆمەتر لە سەنتەری شاری کەربەلاوە دوورە، لە سەردەمی دەوڵەتی مەنازیرە (268 - 633)ی زایینی دروستکراوە، کەنیسەکە گۆڕ، کتێبجانە و قوتابخانەی تێدایە، بە یەکێک لە کۆنترین کەنیسەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دادەنرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی فیدراڵیی عێراق. وێنە: زیاد ئیسماعیل - رووداو

دادگەى فیدراڵى تاوتوێى دوو سکاڵا لەبارەى زەوییە داگیرکراوەکانى کورد لە کەرکووک دەکات

دادگەى باڵاى فیدراڵى عێراق دانیشتنێکى دیکە بۆ تاوتوێکردنى دوو سکاڵاى 10 هاونیشتمانى کوردى کەرکووک دەکات بۆ گەڕاندنەوەى زەویە کشتوکاڵییەکانیان کە داگیر کراون.