نوجەبا: تاوەکو رزگارکردنی قودس راناوەستین

13-06-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی نوجەبا، هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات و دەڵێت، "مقاوەمە تاوەکو رزگارکردنی قودس" راناوەستێت و تۆڵەی سەرکردەکەی حیزبوڵڵای لوبنان کە لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژرا دەکەنەوە.
 
ئەکرەم كەعبی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی نوجەبا، یەکێک لەو گرووپانەی میلیشیای هەیە و بەشێکە لە گرووپی مقاوەمەی شیعە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، پرسە و سەرەخۆشی لە  دەگەیەنینە حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵا کردووە،  بەهۆی کوژرانی تاڵیب سامی ناسراو بە ئەبو تاڵیب، سەرکردەی حیزبوڵڵا،
 
کەعبی نووسیویەتی: "لەو کاتەی پرسەی خۆمان رادەگەیەنین، جەخت دەکەینەوە باجی ئەو خوێنە پاکانە زۆر دەبێت و بەمنزیکانە دوژمن بەچەند هێندە باجەکەی دەداتەوە."
 
کەعبی هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات و دەڵێت: "با بزانن مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق و لوبنان و سووریا و یەمەن و کۆماری ئیسلامی  لە جیهادکردن راناوەستێت تاوەکو قودسی خۆشەویست لە بۆگەنی و چەپەڵیی داگیرکاران رزگاردەکەین." 
 
رۆژی سێشەممە، 11ـی ئەم مانگە ئیسرائیل لە هێرشێکدا ئەبو تاڵیب، سەرکردەی سەربازیی حیزبوڵڵای، کوشت.
 
بەپێی ئیسرائیل ئەو سەرکردەیە بەرپرسی درۆن و مووشەکەکانی حیزبوڵڵا بووە، لەگەڵ ئەوەی بەرپرسی یەکەی نەسر بووە کە بەرپرسە لە ئۆپەڕاسیۆنەکانی حیزبوڵڵا لە ناوچەی ناوەڕاستی سنووری نێوان باشووری لوبنان و ئیسرائیل، لەنێوان ناوچەکانی بنت جبێل و کێڵگەکانی شەبعا.
 
مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە 17ـی ئۆکتۆبەری 2023، لە عێراق و سووریا، هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستان دەستیان بە هێرشەکانیان بۆ سەر هێزەکانی هاوپەیمانان بەتایبەتی ئەمریکا کرد. بەڵام دوای ئەوەی ئەمریکا چەند جارێک بەتووندی وەڵامی دانەوە.
 
لەوانەش کوشتنی ئەبو باقر ساعیدی، فەرماندەی کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراق لە شەوی چوارشەممە، 07-02-2024، لە نێو جەرگەی بەغدا، گرووپەکە هیچ هێرشێکی دیکەی نەکردووەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا، بەڵام چەند جارێک رایانگەیاندووە هێرشیان کردووەتە سەر ئامانجەکانیان لە ئیسرائیل.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەروازەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق

ژن و پیاوێکى بیانى لە عێراق بە لەسێدارەدان و بەندکردنى تاهەتایی سزا دەدرێن

ژنێکى بیانى لەلایەن دادگەیەکى عێراقەوە بە تۆمەتى بازرگانیکردن بە ماددەى هۆشبەر بە لەسێدارەدان سزا درا و پیاوێکى بیانیش بەهەمان تۆمەت سزاى بەندکردنى تاهەتایی درا.