مانگی داهاتوو تەکسیی نیشتمانی لە عێراق دەکەوێتە کار

13-06-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

مانگی داهاتوو عێراق دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی تەکسیی نیشتمانی دەکات کە سەرجەم تەکسییەکانی عێراق بە سیستمێکی ئەلیکترۆنی دەبەسترێنەوە و هەر پارێزگایەک رەنگێکی دیاریکراوی پێدەدرێت، بەپێی وەزارەتی گواستنەوە فەرمانبەران نابێت تەکسییان هەبێت و کرێش بە ئەلیکترۆنی وەردەگیرێت.
 
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد بڕیارە مانگی داهاتوو دەست بەجێبەجێکردنی پڕۆژەی "تەکسیی نیشتمانی" بکرێت کە لەرێگەیەوە کاری تەکسی و شۆفێرانییان بە سیستەمی ئەلیکترۆنی رێکدەخرێت.
 
ئەحمەد مووسەوی، بەڕێوەبەی کۆمپانیای بەڕێوەبردنی گواستنەوەی تایبەت لە وەزارەتی گواستنەوەی عێراق روونیکردووەتەوە: "پڕۆژەکە بۆ بەئەلیکترۆنی کاری تەکسی و تەکسییەکانی بەغدا و پارێزگاکانی عێراق، بەپێی لیژنەیەکی باڵای تایبەتی بۆ جێبەجێکردنی دیاریکراوە و کرێی تەکسی بە ئەلیکترۆنی دەدرێت."
 
تەکسییەکانی هەر پارێزگایەک رەنگی تایبەت بە خۆیان دەبێت، دواتر رەنگەکانیان بۆ دیاریدەکرێت، هەروەها ئەو تەکسییانەشی لەنێو شارەکان کاردەکەن جیاواز دەبن لەوانەی لە هێڵەکانی دەرەوەی شارەکان کاردەکەن.
 
وەزارەتی گواستنەوە لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە بۆ رێکخستنەوەی کاری تەکسی، ئەو کارە پێشتر لە هەرێمی کوردستان ئەزموونکراوە.
 
مەیسەم سافی، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بە رووداوی گوت: "جگە لەوەی رەنگی تەکسیی هەر پارێزگایەک رەنگێکی جیاواز لە پارێزگاکانی دیکەی دەبێت، لە سیستەمەکەدا زانیاریی تەکسییەکە و شۆفێرەکەشی بە کۆدی جیا تۆماردەکرێت، زانیارییەکان جگە لە جۆری ئۆتۆمبێلەکە و ناوی شۆفێرەکە و ژمارە مۆبایلی و پارێزگاکە و هەموو وردەکارییەکانی دیکە و تەکسییەکان بە سیستەمی جی پی ئێسەوە دەبەسترێنەوە."
 
بەپێی ئەو گوتەبێژە مەبەست لە پرۆژەکە رێکخستنەوەی کاری تەکسی و شۆفێرانی تەکسییە و دابینکردنی سەلامەتی و ئاسایشە بۆ سەرنشینان و شۆفێران.
 
پڕۆژەی لێدانی لۆگۆ و دەرهێنانی کارتی زانیاریی تاکسی پێش بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە ساڵی 2019 لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکراوە، بەڵام بەهۆی کێشەی کۆرۆنا و کەرەنتین و راگرتنی داتابەیسەکەی وەستابوو، دواتر جێبەجێکرا.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەروازەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق

ژن و پیاوێکى بیانى لە عێراق بە لەسێدارەدان و بەندکردنى تاهەتایی سزا دەدرێن

ژنێکى بیانى لەلایەن دادگەیەکى عێراقەوە بە تۆمەتى بازرگانیکردن بە ماددەى هۆشبەر بە لەسێدارەدان سزا درا و پیاوێکى بیانیش بەهەمان تۆمەت سزاى بەندکردنى تاهەتایی درا.