رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیى رووبەڕووبوونەوەی مادەى هۆشبەر لە عێراق دەڵێت، 72 بازرگانی نێودەوڵەتیى مادەى هۆشبەر سزاى لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە کە سەرجەمیان ئەم ساڵ دەستگیرکراون.
ئەو بەڕێوەبەرایەتییە لە راگەیێندراوێکدا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، 13ى ئایار بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت، هێزەکانیان ئەم ساڵ 72 بازرگانى نێودەوڵەتیى مادەى هۆشبەریان دەستگیرکردووە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، ئەو 72 بازرگانە سزاى لەسێداردانیان بەسەردا سەپێندراوە و سزاکەش بە گوێرەى مادەى 27ى یاسای رووبەڕووبوونەوەی مادە هۆشبەرەکان و کاریگەرە دەروونییەکان بووە.
ئەو مادەیەى یاساکە تایبەتە بە تاوانى هاوردەکردنى مادەى هۆشبەر و گیراوە کیمیاییەکان و ئامادەکردنیان بە مەبەستى بازرگانیکردن پێوەیان.
بەگوێرەى ئامارەکانى وەزارەتى ناوخۆى عێراق، لە شەش مانگى سەرەتاى ئەم ساڵدا 20 تۆڕى نێودەوڵەتى و 204 تۆڕى نێوخۆیی بازرگانیکردن بە مادەى هۆشبەر هەڵوەشێندراونەتەوە و دەستیش گیراوە بەسەر زیاتر لە 1.5 تۆن مادەى هۆشبەردا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ