لە سەلاحەدین بەهۆی هێرشی داعشەوە فەرماندەیەکی فەوج و پێنج سەرباز کوژران

13-05-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە ناوچەیەکی نێوان پارێزگاکانی سەلاحەدین و دیالە، چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی سوپای عێراق و فەرماندەیەکی فەوج و چوار سەرباز کوژران و 8 سەربازی دیکەش بریندار بوون.
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو کە لە زیاتر لە سەرچاوەیەکی ئەمنیی باڵای ناوچەکە وەریگرتوون، کاژێر 8:40ـی شەوی دووشەممە، 13ـی ئایاری 2024، ژمارەیەک چەکداری داعش هێرشیان کردووەتە سەر بنکەیەکی فەوجی دووی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای سەڵاحەدین و بەهۆیەوە فەرماندەی فەوجەکە کوژرا.
 
هێرشەکە  لە نزیک گوندی ئەسبێعاتی ناوچەی متێبجەی سەر بە قەزای دۆر لە پارێزگای سەڵاحەدین کراوەتە سەر فەوجی دووی لیوای 93ـی فیرقەی 20ـی سوپای عێراق  عەقید روکن خالید ناجی عەلوانی و چوار سەربازی دیکە کوژراون و 8 سەربازیش بریندار بوون.
 
تەرمی کوژراوەکان رەوانەی داد پزیشکی کراون و بریندارەکانیش بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی پارێزگای سەڵاحەدین.
وەزارەتی بەرگریی عێراق کوژرانی فەرماندەکە و سەربازانی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند "لە رووبەڕووبونەوەیەکدا لەگەڵ چەکدارانی داعش شەهید بوون."
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو ئەوانەی لە شەڕەکەی ئەمشەودا کوژران بریتین لە: "خالید ناجی وەساک، فەرماندەی فەوج، عەلی نەجم عەباس، ئەحمەد حوسێن خزەیر، نایف حەموود فەرەج، ئەسعەد سەعید سەفەر." بریندارەکانیش ئەمانەن: "ئەحمەد عەدای جاسم، عەلی جەبار وەهیب، عەلی جەبار حوێش، عەبدوڵڵا عەبد موسلیم، مەیسەم جەمال رەشاد."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەروازەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق

ژن و پیاوێکى بیانى لە عێراق بە لەسێدارەدان و بەندکردنى تاهەتایی سزا دەدرێن

ژنێکى بیانى لەلایەن دادگەیەکى عێراقەوە بە تۆمەتى بازرگانیکردن بە ماددەى هۆشبەر بە لەسێدارەدان سزا درا و پیاوێکى بیانیش بەهەمان تۆمەت سزاى بەندکردنى تاهەتایی درا.