رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری کاروباری ئێزدییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت، سەردانی سەرۆکوەزیران بۆ پەرستگەی لالش هەڵوەشاوەتەوە. پەرلەمانتارێکی عێراقیش ئاماژە بەوە دەکات، سوودانی سەردانی شنگال دەکات.
سعود مستۆ، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری ئێزدییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "سەردانی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ لالش ھەڵوەشێندرایەوە و ئەمڕۆ سەردانی شێخان و پەرستگەی لالش ناکات."
لەبارەی بەرنامەی سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق؛ شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەمڕۆ سوودانی سەردانی شنگال، تەلەعفەر و حەمدانیە دەکات."
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دوای بەشداریکردنی لە کردنەوەی یادگەی نیشتمانیی بارزانی لە بارزان، کە رۆژی پێنجشەممە 11-05-2023 بەشداریی کرد، سەردانی شاری موسڵ و بەنداوی موسڵی کرد.
ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژی هەینی 12-05-2023 بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری ئێزدییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت، "رۆژی شەممە 13-05-2023 محەممەد شیاع سوودانی وەکو یەکەم سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی پەرستگەی لالش دەکات."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ