رووداو دیجیتاڵ
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ماوەی وەرگرتنی داواکاری تۆمارکردنی هاوپەیمانی سیاسی بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق راگەیاند و سێشەممە کاتەکە دەستپێدەکات.
جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە 13ـی نیسانی 2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کۆمیسیۆن بڕیاریدا وەرگرتنی داواکارییەکانی تۆمارکردنی هاوپەیمانیی سیاسی لە 15ـی نیسانی ئەم ساڵەوە تاوەکو 4ـی ئایاری 2025 بەردەوام بێت.
هەر لەوبارەوە عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی رۆژنامەڤانیی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەمڕۆ لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو جەختی لەوەکردەوە، ئامادەکارییەکانی کۆمیسیۆن بەردەوامن بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لە کاتی دیاریکراودا بەڕێوەببات.
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رۆژی 11ـی تشرینی دووەمی 2025ـی وەک رۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دیاریکرد.
حکومەتی عێراق نزیکەی 398 ملیار دیناری بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن تەرخانکردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ