پوختەی بەرنامەی سەردانەکەی سوودانی بۆ ئەمریکا

رووداو دیجیتاڵ

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بە سەرۆکایەتیی شاندێک بەرەو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێکەوت و بڕیارە 15ـی ئەم مانگە لە کۆشکی سپی لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە.
 
بەپێی راگەیێندراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، شاندە یاوەرەکەی سوودانی، پەرلەمانتار و نوێنەرانی کەرتی تایبەتن و لەسەر بانگهێشتی فەرمیی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بەرەو ئەو وڵاتە بەڕێکەوت. لەنێو کوردیشدا، سەفین دزەیی، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە.
 
بەپێی بڵاوکراوەی ئەجێندای شاندە عێراقییەکە، سەردانەکە لە 13 بۆ 19ـی نیسان دەبێت. 
 
دیپلۆماتە عێراقییەکان لە پێشوازیی شاندەکەدا
 
لەکاتی گەیشتنی سوودانی و شاندەکەی یاوەری، شەش دیپلۆماتی عێراقی کە یەکێکیان کوردە، لە پێشوازیدا دەبن، کە ئەمانەن:
 
- نزار خەیروڵڵا، باڵیۆزی عێراق لە واشنتن
- محەممەد فتیان، جێگری سەرۆکی نێردەی عێراق بۆ کاروباری سیاسی
- دورەید عەباس، جێگری سەرۆکی نێردەی عێراق بۆ کاروباری کۆنسوڵخانە
- لیوا موهەنەد شەتری، نوێنەری سەربازی
- عەممار فازڵ، راوێژکاری باڵیۆزخانە
- تریفە عەزیز، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا
 
لەنێو بەرپرسە ئەمریکییەکانیش، ئیسن رۆزنزوایک، سەرۆکی پرۆتۆکۆڵ لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێشوازیی لە شاندەکەی عێراق دەکات.
 
رۆژی یەکشەممە
 
لە کاژێر 02:00 بۆ 03:00ـی دوای نیوەڕۆ، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ برێت مەکگۆرک، راوێژکاری کۆشکی سپی بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست کۆدەبێتەوە.
کاژێر 03:00 بۆ  00-04ـی ئێوارە، لەگەڵ ئەیمس هۆکشتاین، راوێژکاری سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری وزە کۆدەبێتەوە.
کاژێر 07:00 بۆ 09:00ـی شەو، لەگەڵ 100 کەس لە رەوەندی عێراقی لە ئەمریکا کۆدەبێتەوە و ژەمی ئێوارە بەیەکەوە دەخۆن.
 
بەشداربووانی پێشنیازکراو بۆ کۆبوونەوەکە لەگەڵ رەوەندی عێراقی
 
- محەممەد تەمیم، جێگری سەرۆکوەزیران بۆ پلاندانان
- حەیان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری نەوت
- دیلان غەفوور، پەرلەمانتار (یەکێتی)
- عامر فائیز، پەرلەمانتار
- رەعد دەهلی، پەرلەمانتار
- نزار خەیروڵڵا، باڵیۆزی عێراق لە ئەمریکا
- سەفین دزەیی، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
- عەبدولکەریم فەیسەڵ، سەرۆکی دەستەی راوێژکاران
- کازم حوسنی، راوێژکاری سەرۆکوەزیران
- شەهبا ئەحمەد، راوێژکاری سەرۆکوەزیران
- خەلەف سنجاری، راوێژکاری سەرۆکوەزیران
- نەوفەل بەها، راوێژکاری سەرۆکوەزیران
- محەممەد فتیان، جێگری سەرۆکی نێردەی عێراق بۆ کاروباری سیاسی
- دورەید عەباس، جێگری سەرۆکی نێردەی عێراق بۆ کاروباری کۆنسوڵخانە
- عەلی جاف، راوێژکار لە باڵیۆزخانەی عێراق
- حەیدەر قەحتان، راوێژکار لە باڵیۆزخانەی عێراق
 
رۆژی دووشەممە 15-04-2024
 
لە کاژێر 08:30 بۆ 09:15، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆدەبێتەوە.
 
- محەممەد تەمیم، جێگری سەرۆکوەزیران بۆ پلاندانان
- دیلان غەفوور، سەرۆکی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پەرلەمانی عێراق
- نزار خەیروڵڵا، باڵیۆزی عێراق لە ئەمریکا
- کریکۆر باکرام، راوێژکاری سەرۆکوەزیران
- فەرهاد عەلائەدین، راوێژکاری سەرۆکوەزیران
- عەلی هادی موسەوی، راوێژکاری سەرۆکوەزیران
 
دواتر شاندەکەی عێراق، لەگەڵ بەرپرسانی کۆشکی سپی کۆدەبنەوە، ئەندامانی شاندەکەی عێراق لەو کۆبوونەوەیەدا ئەمانەن:
 
- محەممەد تەمیم، جێگری سەرۆکوەزیران بۆ پلاندانان
- حەیان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری نەوت
- نزار خەیروڵڵا، باڵیۆزی عێراق لە ئەمریکا
- سەفین دزەیی، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
- عەبدولکەریم فەیسەڵ، سەرۆکی دەستەی راوێژکاران
- کازم حوسنی، راوێژکاری سەرۆکوەزیران
- کریکۆر باکرام، راوێژکاری سەرۆکوەزیران
- موهەنەد فەلاح عەبوود، وەرگێڕ
- ئەحمەد عەباس خزر، وەرگێڕ
 
تاوەکو ئێستا، ناوی ئەو کەسانە دیارینەکراوە کە لە کۆشکی سپی پێشوازیی لە شاندەکەی عێراق دەکەن.
 
کاژێر 11:55 بۆ 12:00ـی نیوەڕۆ، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەگاتە کۆشکی سپی و لەلایەن ئیسن رۆزنزوایک، سەرۆکی پرۆتۆکۆڵ لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێشوازیی لێدەکرێت.
 
کاژێر 12:00 بۆ 01:00ـی دوای نیوەڕۆ
 
سەرۆکی ئەمریکا، لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لە کۆشکی سپی، پێشوازیی لە سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات، دوای ئەوەی نووسینگەی رۆژنامەڤانیی هەردوولا وێنەیان دەگرن، میدیای هەردوولا دەچنە ژوورەوە بەڵام بەبێ ئەوەی هیچ پرسیارێک بکەن، لە ماوەی سێ خولەکدا، سەرۆکی ئەمریکا بەخێرهاتنی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات و دواتر راگەیاندنەکان دەچنە دەرەوە. دواتر هەردوو سەرۆک دەچنە هۆڵی کۆبوونەوە. لە کاژێر 01:05 بۆ 01:08ی دوای نیوەڕۆ کۆشکی سپی جێدەهێڵن.
 
22ـی ئاداری 2024 کۆشکی سپی لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی 15-04-2024 سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی پێشوازی لە سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات.
 
وەکو لە راگەیێندراوەکەی کۆشکی سپیدا هاتووە، مەبەست لە کۆبوونەوەکە دروستکردنی هاوئاهەنگییە لەبارەی ئامانجە هاوبەشەکانی هەردوو وڵات و بەهێزکردنی ئەو پەیوەندییە دوو قۆڵییەی لەنێوان عێراق و ئەمریکادا هەیە.
 
کۆشکی سپی ئاماژەی بەوە کرد، سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکوەزیرانی عێراق، "پابەندبوونی خۆیان بە رێککەوتننامەی ستراتیژی دووپات دەکەنەوە؛ هەروەها پابەندبوونی خۆیان بە قووڵکردنەوەی دیدگەی هاوبەشیان بۆ عێراقێکی سەقامگیر، خاوەن سەروەری و خۆشگوزەران، بە جۆرێک کە بە تەواوی ئاوێتەی ناوچەکە بێت، دووپات دەکەنەوە."
 
بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەی کۆشکی سپی ئەو مژارانە باس دەکات کە لە کۆبوونەوەکەی نێوان سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکوەزیرانی عێراقدا تاوتوێ دەکرێن و دەڵێت، "سەرۆک بایدن و سەرۆکوەزیران سوودانی لەبارەی هەندێک مژار راوێژ دەکەن، لەوانەش پابەندبوونی هاوبەشمان بە تێکشکاندنی یەکجارەکیی داعش و گۆڕینی ئەرکی سەربازیی (هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی)، ئەوەش نزیکەی 10 ساڵ دوای پێکهێنانی سەرکەوتووانەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش."
 
کۆشکی سپی ئاماژە بەوەش دەکات، سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکوەزیرانی عێراق باس لە چاکسازییەکانی بواری ئابووریی عێراق دەکەن، بەئامانجی بەرەوپێشبردنی کەرتەکە و هەنگاونانی عێراق بە ئاراستەی سەربەخۆیی لە کەرتی وزە و نوێگەری لەو بوارەدا.
 
کاژێر 02:00 ئەندامانی شاندەکەی عێراق، لە شوێنی مانەوەیان، ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ شاندێکی پێنتاگۆن دەکەن.
کاژێر 02:10 بۆ 02:30 شاندەکە بەرەو بارەگای وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) بەڕێدەکەون.
 
کاژێر 02:30 بۆ 03:30 سەرۆکوەزیرانی عێراق و شاندەکەی یاوەری، لەگەڵ لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا کۆدەبنەوە.
 
ئەندامانی شاندەکەی عێراق بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئەمریکا
- محەممەد تەمیم، جێگری سەرۆکوەزیران بۆ پلاندانان
- نزار خەیروڵڵا، باڵیۆزی عێراق لە واشنتن
- کریکۆر باکرام، راوێژکاری سەرۆکوەزیران
- عەلی هادی موسەوی، راوێژکاری سەرۆکوەزیران
- فەریق شوان مەزهەر، جێگری ئەمینداری گشتیی وەزارەتی بەرگری
- لیوا موهەنەد شەتری، بەشی سەربازی
- ئەحمەد عەباس، وەرگێڕ
- لە کاژێر 03:30 بۆ 04:30ـی سەر لە ئێوارە، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بە یاوەریی ساشا پیکەر، بریکاری وەزیری بەرگری بۆ کاروباری سیاسی، دانیال شاپیرۆ، جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگری، ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و نزار خەیروڵڵا، باڵیۆزی عێراق لە واشنتن، گەشتێک بەنێو باڵەخانەی پێنتاگۆندا دەکات.
 
کاژێر 06:00 بۆ 06:45ـی ئێوارە، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی شاندێک، لەگەڵ وۆڵی ئەدەیێمۆ، بریکاری وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا کۆدەبێتەوە. شاندەکەی عێراق پێکهاتووە لەمانە:
 
- تەیف سامی، وەزیری دارایی
- عەلی عەللاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی
- نزار خەیروڵڵا، باڵیۆزی عێراق لە واشنتن
- کازم حوسنی، راوێژکاری سەرۆکوەزیران
- محەممەد نەجاڕ، راوێژکاری سەرۆکوەزیران
- محەممەد ساحیب دەڕاجی، راوێژکاری سەرۆکوەزیران
 
لە کاژێر 07:00 بۆ 07:45ـی ئێوارە، شاندەکەی عێراق لەگەڵ ئەلیخاندرۆ مایۆرکاس، وەزیری ئاسایشی نێوخۆی ئەمریکا کۆدەبێتەوە و لە ئەمریکییەکان ئەم کەسانە ئامادە دەبن:
 
- رۆب سلیڤەرز، بریکاری وەزارەت
- رۆبێرت پاشێل، جێگری یاریدەدەری بریکاری وەزارەت
- جۆهان ڤیڤەرز، یاریدەدەری وەزیر
 
رۆژی سێشەممە 16-04-2024 
 
کاژێر 07:30 بۆ 08:00ـی بەیانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەشداریی لە بەرنامەیەکی کەناڵی CNNـی ئەمریکی دەکات و وەڵامی چەندین پرسیار دەداتەوە.
کاژێر 8:00 بۆ 09:00، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بۆ خوانی بەیانی میوانی جەیک سولیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا دەبێت و لەو کۆبوونەوەیەدا برێت مەکگۆرک، راوێژکاری کۆشکی سپی بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ئامادە دەبن. 
کاژێر 09:00 بۆ 09:45 خولەک، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ مایکڵ میکۆڵ، سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کۆدەبێتەوە.
کاژێر 12:00 بۆ 01:15 دوای نیوەڕۆ، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ ژمارەیەک پەرلەمانتار لە ویلایەتی میشیگان کۆدەبێتەوە کە نوێنەری هەردوو حیزبەکانی کۆماری و دیموکراتیی تێدایە
کاژێر 01:30 بۆ 02:00 سەرۆکوەزیرانی عێراق دیمانەیەکی لەگەڵ رۆژنامەی واشنتن پۆست دەبێت.
کاژێر 02:00 بۆ 02:30 سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ ڤینس پیتەرسن، سەرۆکی رێکخراوی گەنم لە ئەمریکا کۆدەبێتەوە.
کاژێر 03:00 بۆ 04:00 پێشکێشکردنی پارچەیەکی شوێنەوار لەلایەن مۆزەخانەی میترۆپۆلیتان لە نیویۆرک.
کاژێر 05:00 بۆ 06:00ـی ئێوارە، کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق و سیس مۆڵتن، سەرۆکی کەوکەسی دیموکراتی و شاندێکی یاوەری.
کاژێر 06:30 بۆ 07:00 سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ ئاژانسی هەواڵگریی CIA کۆدەبێتەوە.
کاژێر 07:00 بۆ 09:00ـی کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیی دەکات کە فەرهاد عەلائەدین، راوێژکاری سەرۆکوەزیران ئامادە دەبێت.
 
رۆژی چوارشەممە 17-04-2024 
 
کاژێر 08:00 بۆ 08:30، کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ ئەندامانی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئەنجوومەنی پیران.
کاژێر 09:00 بۆ 09:20، کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆکی بانکی جەی پی مۆرگان.
کاژێر 09:30 بۆ 10:00، چاوپێکەوتنی تەلەڤیزیۆنی.
کاژێر 10:00 بۆ 10:30 کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ سیناتۆر ڤان هۆڵن، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا.
کاژێر 11:35 بۆ 11:50، سەردانی زانکۆی جۆن هۆپکنز دەکەن و لەلایەن عەمیدی زانکۆکەوە پێشوازییان لێدەکرێت، لە کاژێر 12:00 بۆ 01:00 کۆدەبنەوە.
کاژێر 01:30 بۆ 03:00، کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ نوێنەری کۆمپانیاکانی ئەمریکا و ژووری بازرگانی.
کاژێر 03:00 بۆ 04:00ـی ئێوارە، واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان بە چاودێریی سەرۆکوەزیرانی عێراق.
کاژێر 05:00 بۆ 05:20ـی ئێوارە، کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆکی کۆمپانیای لۆکهید مارتن، بۆ دروستکردنی فڕۆکەی سەربازیی F16. 
کاژێر 05:30 بۆ 06:00، کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ لەگەڵ ئافریال هاینز، بەڕێوەبەری هەواڵگریی نیشتمانیی ئەمریکی.
کاژێر 06:00 بۆ 06:20، کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ کۆمپانیای هانیۆیل.
کاژێر 06:30 بۆ 606، کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ کۆمپانیای جێنێراڵ ئەلێکتریک-GE
کاژێر 07:00 بۆ 07:20، کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ کۆمپانیای ASRC.
کاژێر 07:30 بۆ 08:00، کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ لەگەڵ کۆمپانیای پیکەر.
 
رۆژی پێنجشەممە، 18-04-2024
 
کاژێر 10:00 بۆ 11:30، کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ کۆمپانیاکانی بواری وزە لە ویلایەتی هیوستن.
کاژێر 11:30 بۆ 12:00، کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆکی پەیمانگەی پیکەر.
کاژێر 12:00 بۆ 2:00، کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ رەوەندی عێراقی لە هیوستن.
کاژێر 07:30 بۆ 08:30 ـی ئێوارە، کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ حەسەن قەزوینی و چەند کەسایەتییەکی رەوەندی عێراقی لە ناوەندی ئیسلامی.
 
کاژێر 09:00 بۆ 10:30، کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ رەوەندی عێراقی لە ناوەندی کلدانی عێراقی.
کاژێر 10:30 بۆ 11:30، کۆبوونەوە لەگەڵ بازرگانە عێراقی-ئەمریکییەکان.
 
رۆژی هەینی، 19-04-2024
 
کاژێر 10:00 بۆ 10:30، کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ جۆن بۆهنەر، سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەران.
کاژێر 12:00، کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ نوێنەری سەنتەرەکانی لێکۆڵینەوە لەبارەی عێراق و ناوچەکە.
کاژێر 02:30 بۆ 04:00، کۆبوونەوەی روێژکاریی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ پەیمانگەی ئەتڵانتیک.
کاژێر 05:00 بۆ 07:00، چاوپێکەوتنی رۆژنامەڤانی.
کاژێر 09:00، بەڕێکەوتن لە واشنتنەوە بەرەو بەغدا.
 
عێراق و ئەمریکا لە ساڵی 2008 ـدا دوو رێککەوتنیان واژۆکرد؛ یەکەمیان ناسراوە بە "رێککەوتنی سۆفا" و دووەمیان "رێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی."
 
رێککەوتنی یەکەمیان لەگەڵ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە کانوونی یەکەمی 2011 کۆتاییهات. دووەمیان رێککەوتنێکی فراوانە و تەنیا لایەنی ئەمنی ناگرێتەوە، بەڵکو بابەتی سیاسی، دیپلۆماسی، رۆشنبیری، خوێندن، ژینگە و زۆر بابەتی دیکەی لەخۆگرتووە و هیچ کاتێکیش بۆ کۆتاییهاتنی دیاری نەکراوە.
 
شاندی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکان بەشدار دەبێت و ئەمریکاش مەبەستیەتی کێشەکانی هەولێر و بەغدا چارەسەر ببن. هەفتەی رابردوو ماتیو میلەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە رووداوی گوت، "نوێنەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق بەشداری لەو گفتوگۆیانە دەکەن. ئەمریکا پشتیوانی لە هەرێمی کوردستانێکی خۆڕاگر و بەهێز دەکات لە چوارچێوەی عێراقێکی بەهێز و فیدراڵ و سەقامگیر؛ هاوکات هانی حکومەتەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەدەین هەوڵەکانیان دوو هێندە بکەن تاوەکو کێشەکانیان چارەسەر بکەن و خێروبێری ئابووری بۆ هەموو عێراقییەکان دەستەبەر بکەن."