ئەمڕۆ لە کەرکووک و 11 پارێزگای عێراق پشووە

13-02-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کەرکووک و 11 پارێزگای عێراق، بە بۆنەی سەردانی نیوەی شەعبانییە کراوەتە پشووی فەرمی.

پارێزگاکانی کەرکووک، دیوانیە، دیالە، موسەننا، واست، بەسرە، بابل، میسان، زیقار، نەجەف و کەربەلا، سەلاحەدین لە ناوچە شیعە نیشینەکانی خوورماتوو، بەلەد، و ئامرلی ئەمڕۆ یان کردووەتە پشووە. 
 
15ـی شەعبان (رۆژژمێریی کۆچی) ساڵڕۆژی لە دایکبوونی ئیمام مەهدی دوازدەهەمین ئیمامی شیعەکانە، کە لە شەوی نیوەی شەعبان ساڵی 255 کۆچی لە دایکبووە، بۆیە ساڵانە پەیڕەوانی شیعە مەزهەب ئەو یادە بەرز رادەگرن. 
 
بە فەرمانی رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک ئەمڕۆ بەبۆنەی نێوەڕاستی مانگی شەعبان، لە دامودەزگەکانی حکومەت و خوێندنگەکان کرایە پشوو.
 
پشووەکە، دەزگا ئەمنی و خزمەتگوزارییەکانی پارێزگاکە ناگرێتەوە.
 
بە گوێرەی نووسینگەی پارێزگاری کەرکووک، زانکۆ و کۆلێژ و پەیمانگەکان بەپێی پلان و پابەندییەکانیان، سەرپشککراون لەوەی ئەو رۆژە دەکەنە پشوو یان نا.
 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە