رووداو دیجیتاڵ
پیاوێک لە بەغدا دەستگیر دەکرێت کە جەستەى کچە 12 ساڵانەکەى داخ کردووە تاوەکو ناچارى بکات سواڵ بکات.
ئاشکرابوونى ئەو رووداوە دواى ئەوە بوو؛ یەکەیێکى پۆلیسى رەسافەى بەغدا ئەو کچەى لە رێگەیەک دۆزیوەتەوە و دواى لێکۆڵینەوە لەگەڵی، دەرکەوتووە لەلایەن باوکیەوە تووندوتیژى بەرامبەر کراوە و ئەشکەنجە دراوە.
بەگوێرەى راگەیێندراوێکى پۆلیس رەسافە، ئەو پیاوە رۆژی چوارشەممە (12ـی شوباتى 2025) لە نێو ماڵەکەى خۆى دا لە ناوچەى عوبێدى لە بەغدا دەستگیرکراوە.
لەکاتى لێکۆڵینەوە، پیاوەکە دانى بەوەدا ناوە چەقۆی گەرم کردووە و چەند شوێنێکى جەستەى کچەکەى پێ داخ کردووە، بۆ ئەوەى ناچار بە سواڵکردنى بکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ