نێچیرڤان بارزانی لەبارەی پرسی مووچە بۆ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق: رۆڵی خۆتان ببینن
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە، یەکێک لەو تەوەرانەی لە کۆبوونەوەکەدا باسیان کرد پرسی شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بوو. نێچیرڤان بارزانی داوای کرد، لەو پرسەدا پەرلەمانی عێراق رۆڵی خۆیان ببینن.
لە چوارچێوەی به‌رنامه‌ى سەردانه‌كه‌يدا بۆ بەغدا، به‌يانيى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13-01-2025 نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مەحموود مەشهەدانی، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق کۆبووەوە.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکانی هەولێر له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته فیدراڵییه‌کان تاوتوێ کرا و جه‌خت له گرنگيی بەهێزکردنی هاوکاری بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بەپێی دەستووری عێراق، كرايه‌وه؛ هەردوولاش هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێويستيى پەرەپێدانی هاريكاريى هاوبه‌ش، بە شێوەیەک کە یارمەتيی سەقامگیری و گەشەسەندن لە وڵات‌دا بدات.
نێچیرڤان بارزانی جەختی لەسەر گرنگيی رۆڵی ئەنجوومەنی نوێنەران لە بەهێزکردنی دیالۆگی نیشتمانی و دەستەبەرکردنی دادپەروەری و یەکسانی بۆ هەموو پێکهاتەکانی گەلی عێراق و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى وڵات، به‌تايبه‌تى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، کردووەتەوە.
ڤیدیۆی چوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی عێراق و کۆبوونەوەی لەگەڵ مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمان pic.twitter.com/68bN0s6jQi
— Rudaw (@Rudawkurdish) January 13, 2025
له‌وباره‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانی داوای له سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران کرد، "له هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاسای بودجه‌ی فیدراڵیدا بۆ ساڵی 2025 رۆڵی خۆیان ببینن، به جۆرێک که دادپه‌روه‌ری له ده‌ستبه‌رکردنی ماف و شایسته داراییه‌کانی هه‌رێمی کوردستاندا بکات، به‌تایبه‌تی پرسی دابینکردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی کوردستان، وه‌کو هه‌موو عێراق."
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هەردوولا پەرەسەندنەکانی دۆخی ناوچه‌كه و گۆڕانگارييهكانى سووريايان تاوتوێ کرد، جەختيان لەسەر گرنگيی هەماهەنگيی نێوان هەموو لایەنەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارييهكان كرده‌وه.
ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە 12-01-2025 نێچیرڤان بارزانی گەیشتە بەغدا و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازیی لێکرد، دواتر پێکەوە بەشدارییان لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا کرد.
جگە لە سوودانی، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ جاسم محەممەد عەبود، سەرۆکی دادگەی فیدراڵیی عێراق و حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر کۆبووەوە. هەر ئەمڕۆ، لەگەڵ لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق، فایەق زێدان، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری و بەرپرسانی دیکەی عێراق کۆدەبێتەوە.