رووداو دیجیتاڵ
له به‌رده‌واميى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ به‌غدا، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عەبدولسادە ئه‌لفرێجی، ئەمینداری گشتيی هاوپەیمانيی نەهجی نیشتمانی، کۆبووەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دۆخى گشتيى عێراقيان تاوتوێ كرد و داكۆكييان له گرنگيی بەهێزکردنی هاوکاريی سیاسی كرده‌وه، بە شێوەیەک کە یارمەتيی بەدیهێنانی سەقامگیری و پێشکەوتن لە عێراق بدات."
هه‌ردوولا باسیان لە دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و لێكه‌وته‌كانى كرد و هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێويستيى بره‌ودان به هاريكاريى نێوان لایەنە سياسييه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارييه‌كان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ