نێچیرڤان بارزانی و موحسین مەندەلاوی: لە بودجە دا مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی کوردستان مسۆگه‌ر بکرێت
رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی و موحسین مەندەلاوی جەخت لە مسۆگەرکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکەنەوە.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 13ـی کانوونی دووەمی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی ئەساس، کۆبووەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "لە کۆبوونه‌وه‌که‌دا، دۆخی سیاسیی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته فیدراڵییه‌کان تاوتوێ کران و گرنگیی هاوکاریی نێوان لایەنە سیاسییەکان بۆ بەهێزکردنی سەقامگیری و بەدیهێنانی گەشەپێدان لە عێراق، دووپات کرایەوە."
وەکو لە راگەیێندراوەکە دا هاتووە، هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاسای بودجه بۆ ساڵی 2025 به شێوه‌یه‌ک بێت که هه‌موو ماف و شایسته‌کانی هه‌رێمی کوردستان و مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی کوردستان، بێ کێشه و به‌ربه‌ست، مسۆگه‌ر بکرێت.
لە ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا، باسیان لە دۆخی ناوچه‌که و کاریگەرییەکانی لەسەر عێراق کرد و جەختیان له پێویستیی کاری هاوبەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییه‌کان و دوورخستنه‌وه‌ی عێراق له ئاڵۆزییه‌کان، کردەوە.