عێراق
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق جەختی لەوە کردووەتەوە کە دەبێت لە ماوەی 60 رۆژدا فەرمانبەران داتاکانی بایۆمەترییان نوێ بکەنەوە.
رووداو دیجیتاڵ
بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کارتی دەنگدانی بایۆمەتری وەک بەڵگەنامەیەکی فەرمی لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا کاری پێدەکرێت و مۆڵەتی 60 رۆژیش دراوە بۆ ئەوەی فەرمانبەران کارتی دەنگدانیان نوێ بکەنەوە.
حەسەن نازم، گوتەبێژی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانیی هەفتانەی خۆیدا رایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری دا کارتی بایۆمەتری بۆ درێژخایەن لە فەرمانگەکانی دەوڵەتدا یەکێک بێت لە بەڵگەنامە فەرمییە پشتپێبەستراوەکان.
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق جەختی لەوە کردووەتەوە کە دەبێت لە ماوەی 60 رۆژدا فەرمانبەران داتاکانی بایۆمەترییان نوێ بکەنەوە.
گوتەبێژی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق داوای لە فەرمانبەران کرد لە نوێکردنەوەی داتای بایۆمەتری پەلە بکەن و گوتیشی حکومەت بەرەنگاری بیرۆکەی بەرتەسککردنەوەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکان دەبێتەوە.
یەکێک لە ئەرکی حکومەتەکەی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەیە، بۆیە سەرۆکوەزیران رۆژی 2021/06/06 ـی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە دیاری کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ