بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.5 پلەی رێختەر پارێزگای سەڵاحەدینی هەژاند

5 کاژێر له‌مه‌وپێش
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بوومەلەرزەیەک سنووری قەزای شەرگاتی لە پارێزگای سەڵاحەدین هەژاند.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، عامر جابری، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق بە رووداوی راگەیاند ، "کەمێک پێش ئێستا و بەدیاریکراوی لە کاژێر 05:20ـی ئێوارە، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.5 پلەی رێختەر پارێزگای سەڵاحەدینی هەژاند".
 
 گوتیشی، "بوومەلەرزەکە لە قووڵایی 10 کیلۆمەتر و چەقی روودانی 30 کیلۆمەتر لە دووری قەزای شەرگات بووە".
 
بە گوتەی بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق، "بەهۆی بەهێزی گوڕەکەی، هاووڵاتیانی پارێزگاکە هەستیان پێکردووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە