دوو هەفتەیە 7 هەزار کارمەندی کۆکردنەوەی پارەی کارەبا لە بەغدا مانیان گرتووە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
زیاد ئیسماعیل
مانگرتنی کارمەندانی گرێبەستی وەزارەتی کارەبا
مانگرتنی کارمەندانی گرێبەستی وەزارەتی کارەبا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

زیاتر لە 7 هەزار کارمەندی کۆکردنەوەی پارەی کارەبای نیشتمانی، دوو هەفتەیە لە بەغدا مانیان لە کارەکانیان گرتووە و داوا دەکەن لە فەرمانبەری گرێبەستەوە بکرێنە هەمیشەیی.
 
کارمەندانی گرێبەست، چوارەم جارە بۆ هەمان داوا دەچنە بەردەم وەزارەتی کارەبا، بەڵام کێشەکەیان وەکو خۆی ماوەتەوە. 
 
مەحموود عەباس، فەرمانبەری گرێبەست دەڵێت، "ئەو گوژمەیەی بۆ دەوڵەت کۆیدەکەینەوە لە ناوچەیەکی بازرگانییەوە بۆ نیشتەجێبوون، جیاوازە. ناوچەکەی ئێمە باشووری بەغدایە و هیچ مانگێک لە 30 بۆ 35 ملیۆن کەمتر نییە، هەندێکجار زیاتریش دەبێت. لە 1ـی 11ـوە مانمان لە کار گرتووە. تەنیا لە فەرمانگە پەنجەمۆری دەستپێک دەکەین و پەنجەمۆری دەرچوونیش کاژێر 03:33 دەکەین و دەگەڕێینەوە بۆ ماڵەوە."
 
عەلی محەممەد، فەرمانبەرێکی دیکەی گرێبەستی وەزارەتی کارەبایە و دەڵێت، "ئێمە، بڕیارمان بۆ دەرچووە لە ساڵی 2023ـوە بکرێینە هەمیشەیی، بەڵام ئێمە ئێستا مووچەی گرێبەست وەردەگرین. ئەم ستەمە گەورەیە لەلایەن وەزارەتی کارەباوە لە ئێمە کراوە. بەگوتەی بەڕێز محەممەد شیاع سوودانی، ئێمە لە ساڵی 2023ـوە جێگیر کراوین، ماوەی دوو ساڵە، بەڵام تائێستا هیچ نووسراوێکیان بەرزنەکردووەتەوە تاوەکو فەرمانی کارگێڕیمان بۆ دەربچێت و جێگیر بکرێین."
 
مانگرتنی ئەو کارمەندانە لەکاتێدایە عێراق دەیەوێت سیستەمی پارەدان بکاتە ئەلیکترۆنی و کاش. رووداو لەبارەی کاریگەریی مانگرتنی کارمەندەکان پرسیاری لە گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق کرد. 
 
ئەحمەد موسا، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق گوتی، "راگرتن و کەمکردنەوەی بەشێک لە داهاتی کۆکردنەوەی پارە، بەتایبەت لەم دۆخەی ئێستا بەدڵنیاییەوە کاریگەری دەبێت. هەوڵدەدەین ئەو پەیامە دڵنیاییەیان پێبگەیێنین؛ دەنگیان بەڕوونی بە ئێمە گەیشتووە و گەیشتووەتە سەرچاوە باڵاکانیش، بابەتەکە جێی گرنگیپێدانی حکومەت، وەزارەت و پەرلەمانیشە."
 
ساڵانە لە بودجەی گشتیی عێراق، بڕێک پارە بۆ دامەزراندن تەرخان دەکرێت و تەنیا ئەم ساڵ 29 هەزار دەرچووی بەشە پزیشکییەکان دامەزراون.
 
یەکەمەکانی سەر ئاستی زانکۆ و پەیمانگە، فەرمانبەرانی گرێبەست و هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا؛ ئەو چوار چینەن زۆرترین خۆپیشاندان و گردبوونەوەیان بۆ دامەزراندن لە بەغدا ئەنجامداوە. تەنیا دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان 20 جار خۆپیشاندانیان کردووە و گردبوونەتەوە.

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کارگەیەک لە بەغدا

وەزارەتی ژینگەی عێراق: 144 کارگە داخراون

گوتەبێژی وەزارەتی ژینگەی عێراق رایگەیاند، رێکاری تووند بۆ پاراستنی ژینگەی عێراق گیراوەتەبەر و ژمارەیەک کارگە کە ژینگەی شارەکەیان پیس دەکرد داخراون.