ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: سنوورەكانمان بەڕووی قاعیدەدا كراوەن

رووداو - فرانس پرێس
 
جێگری راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراقی دان بەوەدا دەنێ، كە سنوورەكانی وڵاتەكەی بەڕووی رێكخراوی قاعیدەدا كراوەن و دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام-یش سەركەوتوو بووە لەبونیادنانی هەندێ لەتواناكانی خۆی لە چەند ناوچەیەك لە عێراقدا.
 
بەپێی شیكارێكی‌ مونتەدای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام، ئەو دوو وڵاتە بەیەك گۆڕەپانی شەكڕكردن دەزانێ بۆ جێبەجێكردنی ویستی بونیادنانی دەوڵەتێكی ئیسلامی ئایدیۆلۆژی.
 
سەبارەت بەهۆكاری سەرهەڵدانی ئەو رێكخراوە سەفا حوسێن، جێگرەكەی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق گوتی:"هۆكارەكان بریتین لەو ململانێیەی كە لە سووریا هەیە، بەو هۆیەوە سنوورەكانیش لەبەردەمیاندا واڵایەو هاوپەیمانیی بەهێزیشیان هەیە كە لەنێو سو‌وریا زۆر بەهێزن". 
 
ململانێی سەربازی بەمدواییە لەنێوان كۆمەڵە جیهادییە چەكدارەكان و كوردەكانی باكووری سووریا هێوربووەتەوە، بە گوتەی جێگری راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراقیش، بەغدا لەنزیكەوە چاودێریی ئەو شەڕە دەكات، كە پێیانوایە زیاتر هەڕەشە لە ئاسایشی عێراق دەكات.