عێراقییەک لە ئەڵمانیا بە تۆمەتى ئەندامێتیی داعش دەستگیرکرا

12-10-2023
هەستیار قادر
نیشانەکردن ئەڵمانیا داعش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هاووڵاتییەکى عێراقی لە ئەڵمانیا بە تۆمەتى ئەندامبوون لە رێکخراوى داعش و بەشداربوون لە تاوانى جەنگ دەستگیرکرا. لەوانە گوللەبارانکردنى شەش کەس و بڕینەوەى دەستى کەسێکى دیکە لە پارێزگاى ئەنبار.   
 
داواکارى گشتیى فیدراڵى ئەڵمانیا، تایبەت بە دۆسیەکانى تیرۆر رایگەیاند، ئەو هاووڵاتییە عێراقییە لە شارى ڤوپەرتال لە رۆژئاواى ئەڵمانیا دەستگیرکراوە و براوەتە بەردەم دادوەر و بڕیادراوە بەشێوەیەکى کاتى بەند بکرێت. 
 
داواکارى گشتیى ئەڵمانیا، دەڵێت "ئەو تۆمەتانەى ئاڕاستەى ئەو هاووڵاتییە عێراقییە کراوە، بریتین لە ئەندامێتى رێکخراوى داعش، بەشداریکردن لە تاوانى جەنگ بە کارى کوشتن و ئەشکەنجەدان و شێواندن."
 
بڕیارى دەستگیرکردنى ئەو هاووڵاتییە، لە نێوان مانگى حوزەیران و تشرینى یەکەمى ساڵى 2014، لە قائیم دووجار بەشداری لە کارى توندوتیژى رێکخراوى داعش کردووە، یەکێک لەو تۆمەتانەى ئاڕاستەى کراوە، بەشداریکردن بووە لە گولـلەبارانکردنى شەش کەس کە رێکخراوەکە فەرمانى کوشتنى دەرکردوون و بە دەمانچە یەکێکیانى کوشتووە. تۆمەتى دووەمیش کە ئاڕاستەى کراوە ئەوەیە کە سەرپەشتى بڕینەوەى دەستى کەسێکى  کردووە کە تۆمەتى دزى لەسەر بووە.
 
داواکارى گشتیى ئەڵمانیا ناوى ئەو دەستگیرکراوەى بە پیت نووسیوە، بەڵام  تەمەنى و ساڵى گەیشتنى بە خاکى ئەو وڵاتەى بڵاو نەکردووەتەوە.
 
لەساڵى 2014 رێکخراوى داعش شارى موسڵ و چەند ناوچەیەکى دیکەى لە کەرکووک و سەڵاحەدین و دیالە و ئەنبار کۆنتڕۆڵ کرد، بەرلەوەى لەساڵى 2017 پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان سەرجەم ئەو ناوچانەیان بە تەواوى لەژێر دەست دەربهێننەوە. 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دووەم دیداری نەجەف - هەولێر لە نەجەف لەلایەن تۆڕی میدیایی رووداو رێکخرا.

لە دیداری نەجەف - هەولێر کورد داوای پابەندبوون بە دەستوور دەکات

کورد و شیعە لە دووەم دیداری نەجەف - هەولێر، تاوتوێی پەیوەندی نێوانیان لە عێراقی نوێ دەکەن. دوو دەیە بەسەر ئەو دەستوورەدا تێپەڕێوە کە کورد و شیعە زامنیان کرد، بەڵام مافەکانی کورد لەنێویاندا پرسی کورد بە چارەسەرنەکراوی ماوەتەوە.