رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا جەخت لەوە دەکاتەوە کە بەربژێری فەرمییان بۆ پۆستی سەرۆککۆمار د. بەرهەم ساڵحە.
روونکردنەوەکەی سۆران جەمال تاهیر، گوتەبێژی یەكێتی لەکاتێکدایە کە بڕیارە رۆژی پێنجشەممە 13-10-2022 پەرلەمانی عێراق لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار کۆببێتەوە.
هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی نزیکەی 130 پەرلەمانتاری هەیە و پێداگرە لەسەر کۆبوونەوەکە. بەربژێریان بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران محەممەد شیاع سوودانییە. بۆیە چاوەڕێی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دەکەن.
10ى تشرینى یەکەمى 2022، تەمەنى هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق گەیشتە ساڵێک بەبێ ئەوەى حکومەتى نوێى عێراق پێکبهێندرێت، هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار کلیلى یەکەم دەرگەى پێکهێنانى ئەو حکومەتەیە کە تاوەکو ئێستا بەهۆى رێکنەکەوتنى پارتى و یەكێتی لەسەر بەربژێرێکی هاوبەش، یەکلایی نەبووەتەوە.
بەگوێرەى دەستووری عێراق، پێویستە سەرۆککۆمارى نوێ بەربژێرى سەرۆکوەزیران رابسپێرێت کە محەممەد شیاع سوودانی-یە و لە لایەن هاوپەیمانیی چوارچێوەى هاوئاهەنگى بەربژێرکراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ