وەزارەتی دارایی عێراق وەڵامی هەرێمی کوردستان دەداتەوە
رووداو - به‌غدا
وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵیی عێراق له‌ڕێگه‌ی راگهیێندراوێكەوە وه‌ڵامی راگه‌یێندراوه‌كه‌ی رۆژی چوارشەممەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دایه‌وه و باس لەوە دەکات، دەیان هەزار فەرمانبەری هەرێمی کوردستان داوادەکەن راستەوخۆ مووچە دابەشبکرێت.
راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دارایی عێراق له‌باره‌ی ئه‌نجامی دانووستاندنهكانە بۆ پێدانی شایسته داراییه‌كان، رێكخستنی داهاته‌كان و ده‌روازه سنوورییه‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدراڵی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، گفتوگۆكان قۆناخی زۆریان به‌ڕێكردووه و هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی دیالۆگه‌كان، حكومه‌تی عێراقی له خه‌می پێدانی مافه‌كانی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان و زامنكردنی مووچه‌كانیان بووه، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی بۆیانده‌ركه‌وتووه ئه‌و شایسته داراییانه‌ی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان نێردراون نه‌گه‌یشتووه‌ته ده‌ست خاوه‌نه‌كانیان "هه‌روه‌ها ده‌یان هه‌زار واژۆی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانیان پێگه‌یشتووه بۆ پێدانی مووچه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له‌ڕێگه‌ی كارته ژیره‌كانی بانكه‌كان".
بەپێی راگەیێندراوی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، "سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه نه‌رمیی زۆریان نواندووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به ئومێدی گه‌یاندنی خزمه‌ت به هاووڵاتییانی كوردستانی عێراق، به‌ڵام راگه‌یێندراوه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌نجه‌ی بۆ سه‌رچاوه‌ی كێشه‌كان نه‌بردووه و ئاماژه‌یان به‌وه‌ش داوه، حكومه‌تی فیدراڵی به‌پێی بڕگه‌ی یه‌كه‌می مادده‌ی 114ی ده‌ستوور پێشنیازی به‌هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌بردن و چاودێریكردنی داهاته‌كانی گومرگ و ده‌روازه سنوورییه‌كانی كردووه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌مه قایل نه‌بووه و نه‌رمیی نه‌نواندووه و دواتر ده‌یه‌وێت ره‌خنه له حكومه‌تی فیدراڵی بگرێت له‌باره‌ی نه‌ناردنی شایسته داراییه‌كان پێش ئه‌وه‌ی پرسه په‌یوه‌ندیداره‌كان به داهاته‌كان یه‌كلایی بكاته‌وه. ئه‌م جۆره كارانه خۆدزینه‌وه‌یه له به‌رپرسیارێتی كه ئه‌مه‌ش مایه‌ی قبووڵكردن نییه".
له به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی فیدراڵی سووره له‌سەر زامنكردنی داواكاریی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی شایسته‌ن به‌پێی رێكاره یاساییه‌كان و خه‌رجكردنی شایسته داراییه‌كانیان "به‌بێ پاشه‌كه‌وت و لێبڕین و چه‌وساندنه‌وه‌یان".
سه‌رچاوه‌ی دانووستاندنه‌كان له‌وكاته‌وە ده‌ستیپێكردووە کە "وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵی نووسراوێكی بۆ به‌ڕێز سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ژماره 802 و به رێكه‌وتی 19/5/2020 ناردووه كه بڕی 400 ملیار دیناری عێراقی بۆ مانگی نیسان ناردووه، داوای ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی چڕی نێوان هه‌ردوولایان كردووه له ماوه‌ی مانگێكدا و به پشتبه‌ستن به یاسای كارگێڕیی دارایی فیدراڵی و هه‌ژماركردنی داهاته نانه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پێداچوونه‌وه‌یان پێش ناردنی هه‌ر بڕه پاره‌یه‌كی دیكه. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له‌ڕێگه‌ی وه‌زیری دارایی و ئابوورییه‌وه به نووسراوی ژماره 201 له رۆژی 19/5/2020 ره‌زامه‌ندیی نیشاندابوو".
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق دووپاتیده‌كاته‌وه کە پێویسته ئه‌م بابه‌ته له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و له كه‌شوهه‌وایه‌كی دۆستانه‌دا یه‌كلایی بكرێته‌وه و "به‌ڕێز مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانیش رێنمایی داوه به گرنگیدان به دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌ی گونجاو و نه‌رمیی نواندن بۆ زامنكردنی مافی گه‌لی كورد، به‌تایبه‌تیش فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و ئه‌وانه‌ی شایسته‌ن كه به‌هۆی دۆخی ناله‌باری ته‌ندروستی و ئابووریی سه‌خته‌وه ده‌ناڵێنن".
له كۆتاییدا داوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کراوە "خێرابن له پابه‌ندبوون به به‌ڵێننامه‌كانیان و به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه ده‌ستوورییه‌كانیان و گه‌ڕانه‌وه بۆ مێزی گفتوگۆ و دانووستاندنه‌كان بۆ خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی".