پەرلەمانى عێراق دەست بە کۆبوونەوەکانی دەکاتەوە

12-07-2023
هەستیار قادر
نیشانەکردن پەرلەمانی عێراق
A+ A-
 رووداو دیجیتاڵ

پەرلەمانى عێراق دەست بە کۆبوونەوەکانى دەکاتەوە و خشتەى کارى دوو کۆبوونەوەى هەفتەى داهاتووى رایگەیاند؛ کە خوێندنەوەى یەکەمە بۆ 12 پڕۆژەیاسا.
 
رۆژی 12ـی تەمموزى 2023 پەرلەمانى عێراق خشتەى دوو کۆبوونەوەى راگەیاند، لە رۆژانى 15 و 17ـی تەممووز، ئەمەش لەدواى دەستپێکردنى وەرزى دووەمى ساڵى دووەمى یاسادانانى پەرلەمان.
 
بەگوێرەى راگەیێندراوێکى میدیاى پەرلەمانى عێراق، لە کۆبوونەوەى 15ـی تەممووزدا، پەرلەمان خوێندنەوەى یەکەم بۆ حەوت پڕۆژەیاسا دەکات، کە بریتین لە پڕۆژەیاساکانى: سندووقى نیشتەجێکردن، قەرەبووى نەخۆشانى کەمیی بەرگرى، هەموارى یاساى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، هەموارى دەستەى باڵاى دەریایی عێراق، هەموارى یاساى پەیوەندیکردنى عێراق بە رێککەوتنى نێودەوڵەتى هێڵەکانى گواستنەوە، پەیوەندیکردنى عێراق بە سیستمى بنەڕەتیی ئەنجوومەنى نێودەوڵەتیى خورما و پەیماننامەى رێککەوتنى نێوان عێراق و ئەرمینیا بۆ هەڵگرتنى ڤیزا.
 
هەروەها لە کۆبوونەوەى 17ـی تەممووز، خوێندنەوەى یەکەم بۆ پێنج پڕۆژەیاسا دەکرێت، کە بریتین لە پڕۆژەیاساکانى: هەموارى یاساى دەستەى سکاڵاکانى موڵکدارى، دەزگاى هەواڵگریى نیشتیمانى، دەزگاى بنبڕکردنى تیرۆر، کۆلێژى فڕۆکەوانیى سوپا، رێککەوتنى هەڵگرتنى ڤیزاى پاسپۆرتى دیپلۆماسی نێوان عێراق و رووسیا.
 
 لە 12ـی حوزەیرانى 2023، پەرلەمانى عێراق لەدواى پەسندکردنى یاساى بودجەى گشتى، پشووى وەرزى یەکەمى دەستپێکرد و لە 9ـی تەمموز کۆتایی بە پشووەکە هێنا. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق. وێنە: نووسینگەی راگەیاندنی سوودانی

سوودانی: 10ـی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو فڕۆکەخانەی موسڵ دەکەینەوە

سەرۆکوەزیرانی عێراق، وادەی کردنەوەی فڕۆکەخانەی مووسڵی راگەیاند و دەڵێ، لە ساڵی داهاتوو، لە رۆژی داگیرکردنی موسڵ لەلایەن داعشەوە، فڕۆکەخانەکە دەکەنەوە.