پەرلەمانی عێراق بودجەی سێ ساڵی پەسندکرد
رووداو دیجیتاڵ
دوای پێنج رۆژ لە گفتوگۆی بەردەوام، پەرلەمانتارانی عێراق دەنگیان بە سەرجەم مادەکانی پڕۆژەیاسای بودجە دا و رەوانەی بەردەستی سەرۆککۆماری عێراق دەکرێت.
بڕی ئەو پارەیەی کە بۆ بودجە تەرخانکراوە بۆ ساڵێک نزیکەی 199 تریلیۆن دینارە و 16 تریلیۆن دینارى پشکى هەرێمى کوردستانە.
شێروان دووبەردانى، ئەندامى پەرلەمانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، پەرلەمان بەزۆرینەى دەنگ و بەتێکڕا پڕۆژەیاساى بودجەى گشتى پەسندکرد.
پەسندکردنى پڕۆژەیاساى بودجەى گشتى لەدواى ئەوە هات کە لە شەوى 11ـی حوزەیرانەوە تاوەکو بەرەبەیانی 12ـى حوزەیران ئەو مادانەى کە مابوون و چوار رۆژ بوو گفتوگۆیان لەسەر دەکرا، دەنگیان لەسەردرا و پەسندکران، هاوکات چەند مادەیەکى دیکەش بۆ پڕۆژەیاسای بودجە زیادکران.
ئەمە یەکەم جارە لەدواى ساڵى 2021ـەوە پەرلەمانى عێراق بودجەى گشتى پەسند دەکات.
بڕیارە پڕۆژەیاساى بودجەى گشتى رەوانەى سەرۆککۆمار بکرێت بە مەبەستى پەسندکردنى و ناردنى بۆ رۆژنامەى وەقائیعى عێراقى بۆ ئەوەى بکەوێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

موحسین مەندەلاوى، جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق لە راگەیێندراوێکدا سوپاسی پەرلەمانتارانى کرد لە پەسندکرنى یاساکە و رایگەیاند، "یاساى بودجەى ئەمساڵ باشترینە بەراورد بە یاساکانى بودجەى رابردوو."
بۆ یەکەم جارە لە یاساى بودجەى گشتیی عێراقدا ئەوە بچەسپێندرێت کە رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوتى هەرێمى کوردستان رادەستى کۆمپانیاى بەبازاڕکردنى نەوتى عێراق سۆمۆ بکرێت و شایستەى دارایی کۆمپانیاکانى بەرهەمهێنەرى نەوتى هەرێمى کوردستان بکەوێتە ئەستۆى حکومەتى فیدراڵى.