وەزارەتی کارەبای عێراق بە بەهای 111 ملیۆن دینار سەگ دەکڕێت

12-05-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە رەشنووسی بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2023، بودجەی تایبەت بۆ وەزارەتی کارەبای عێراق تەرخانکراوە بۆ کڕینی سەگی پۆلیسی. ئەو سەگانە راهێنراون بۆ پاسەوانێتی و بەجێگەیاندنی ئەرکی تایبەت، ئەندامێکی لێژنەی کارەبا و وزەی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: "ئەو سەگانە جۆرێکی تایبەتن بۆ پاسەوانێتیی وێستگەکانی کارەبا، بەڵام بەدواداچوون بۆ وردەکارییەکانی دەکەین."
 
بەپێی بەدواداچوونەکانی رووداو بۆ وردەکاریی خشتەکانی رەشنووسی بودجەی ساڵی 2023ـی عێراق، لە یەکێک لە خشتەکانی تایبەت بە تەرخانکردنی پارە بۆ وەزارەت و دامەزراوەکان، بڕی 111 ملیۆن و 480 هەزار دینار بۆ وەزارەتی کارەبا تەرخانکراوە،  بۆ کڕینی جۆرە سەگێک بەناوی" K9".
 
سەگی پۆلیسیی K9 ، جۆرە سەگێکی پۆلیسیی ئەمریکییە و بۆ هەندێک ئەرکی تایبەت راهێنراون، وەکو پاسەوانێتی و دۆزینەوەی تەقەمەنی. سەگەکان زۆرتر بۆ مەبەستی سەربازی و ئەمنی بەکاردەهێنرێن.
 
رۆژی هەینی، 12-5-2023، کاڤین شێخ سەعید، ئەندامی لێژنەی کارەبا و وزەی پەرلەمانی عێراق، لەبارەی کڕینی ئەو سەگانەوە، بەتۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەو سەگانە بۆ کڕینی وێستگەکانی کارەبایە، زۆر جار بۆ پاراستنی وێستگەکان پەنا دەبرێتە بەر ئەو سەگانە لە هەر هێرشێکی چەکداری، چونکە ئەو سەگانە راهێنراون، جگە لەوە بردنە ژوورەوەی چەک بۆ ئەو وێستگانە قەدەخەیە و ئێمەش وەکو پەرلەمانتار کە سەردانی وێستگەکان دەکەین پاسەوانەکانمان بەبێ چەک دەبن."
 
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەدا بەدواداچوون بۆ وردەکاریی کڕینی ئەو سەگانە شتی دیکەش دەکەین، چونکە تاوەکو ئێستا تەواو روون نییە ئەو سەگانە چۆن و چەندن."
 
لە رەشنووسی بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2023، نە جۆری سەگەکان و نە ژمارەیان و بەکارهێنانیان بۆ بەرژەوەندیی کام بەشەی وەزارەت و کام وێستگانەش دیاری نەکراوە، بەڵام لە ساڵانی رابردوو چەند جارێک لە عێراق لە دۆسیەی کڕینی سەگی پاسەوانێتیی پۆلیسی گەندەڵی دەرکەوتووە.
 
نرخی ئەو سەگە پۆلیسییانەی راهێنراون بەپێی جۆرەکەی و وڵاتینامەکەی و تایبەتمەندێتییەکانی و تەمەنی دەگۆڕێت، نرخیان لە نێوان دوو بۆ 10 هەزار دۆلار دەبێت، بەمساڵانەی دوایی عێراق لە ژمارەیەک لە دامەزراوەکانی، بەتایبەت ئەوانەی سەر بە وەزارەتی ناوخۆن پشتی بەو سەگانە بەستووە.
 
لە مانگی ئایاری ساڵی 2019، نووسینگەی پشکنەری گشتیی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، بەفێڕۆدانی بڕی 105 ملیۆن دیناری لە گرێبەستێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دیالە بۆ کڕینی سەگی جۆری K9 ئاشکراکرد لە کۆمپانیایەک کە پسپۆڕی بوارەکە نییە، گرێبەستەکە بۆ کڕینی 30 سەگی پۆلیسی بووە بۆ دۆزینەوەی تەقەمەنی و ماددەی هۆشبەر.
 
لە گرێبەستەکدا بڕی 495 ملیۆن دینار بۆ کڕینی ئەو سەگانە تەرخانکرابوو، لەکاتێکدا کۆمپانیایەکی تایبەتمەند هەمان ئەو سەگانەی بە بڕی 390 ملیۆن دینار بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای بابل کڕی بوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بازگەی شێراوە لە رێگەی هەولێر بە ئاراستەی کەرکووک.

میقداد میری: سبەی هەینی قەدەخەی هاتووچۆ لەنێوان پارێزگاکان بەردەوام دەبێ

میقداد میری، گوتەبێژى لیژنەى باڵاى ئەمنیى سەرژمێریى گشتیى دانیشتووان رایگەیاند، سبەی هەینی قەدەخەی هاتووچۆی نێوان پارێزگاکان بەردەوام دەبێت، بەڵام لەنێو شارەکاندا هاتووچۆ ئاسایی دەبێتەوە.