رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکى هاوپەیمانیى فەتح رایگەیاند، هەر هێزێکى سەربازیى بیانى لەدواى 31ى کانوونى یەکەمى 2021 لە عێراقدا بێت، "رەوایەتیى نییە و مافى نییە بمێنێتەوە."
ئەو گوتانەى هادى عامرى، سەرۆکى هاوپەیمانیى فەتح لە کۆبوونەوەیدا بوو لەگەڵ پیدرۆ مارتینز، باڵیۆزى ئیسپانیا لە عێراق لە 11ى ئایارى 2022 لە بەغدا.
5ى کانوونى دووەمى 2020 پەرلەمانى عێراق بڕیارێکى پەسندکرد بۆ ناچارکردنى حکومەتى عێراقى بۆ کۆتاییهێنان بە بوونى هێزە سەربازییە بیانییەکان لە عێراق.
لە 26ى تەممووزى 2021 هەردوو حکومەتى عێراقى و ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا رێککەوتن بۆ کشاندنەوەى سەرجەم هێزە شەڕکەرەکانى سوپاى ئەمریکا لە کۆتایی ئەو ساڵەدا.
هادى عامرى بە باڵیۆزى ئیسپانیاى راگەیاندووە، بەردەوامن لە هەموو هەوڵێک بۆ چارەسەرى قەیرانى سیاسی و کۆتاییهێنان بە قەچبەستوویی و پێکهێنانى حکومەتێک کە تواناى هەڵگرتنى بەرپرسیارێتى و پێشکێشکردنى خزمەتگوزاریى هەبێت بە هاووڵاتییان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ