نووری مالیکی بە ئەمینداری گشتیی حیزبی دەعوە هەڵبژێردرایەوە

12-04-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

نووری مالیکی بە ئەمینداری گشتیی حیزبی دەعوەی ئیسلامیی عێراق هەڵبژێردرایەوە.
 
ئەمڕۆ شەممە 12ی نیسانی 2025 حیزبی دەعوەی ئیسلامی لە کۆنگرەی 19یەمینی خۆیدا نووری مالیکیی بە ئەمینداری گشتیی حیزبەکە هەڵبژاردەوە.
 
نووری مالیکی لە ساڵی 2007ـەوە ئەمینداری ئەو حیزبەیە.
 
حیزبی دەعوە، پارتێکی سیاسیی عێراقە و ساڵی 1957 دامەزراوە.
 
نووری کامل محەممەد حەسەن مالیکی لە 1950 لەدایکبووە، لە ساڵی 2006 تاوەکو 2014 سەرۆکوەزیرانی عێراق بوو، لە 9ی ئەیلوولی 2014 تاوەکو 11ـی ئابی 2015 جێگری سەرۆککۆمار بوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پەرلەمانی عێراق

کەی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت؟

دوای پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان، لە ماوەی 15 رۆژدا دەبێت یەکەم دانیشتنی پەرلەمان بەڕێوەبچێت. سەرۆکی رێکخراوی ستێپ بۆ هەڵبژاردن و دیموکراسی رایگەیاند: "نابێت لە 29ی ئەم مانگە تێبپەڕێت و دەبێت تاوەکو ئەو کاتە یەکەم دانیشتن بکرێت."