وەزیرەکەی سەدر روونکردنەوە لەبارەی ناوە نوێیەکەی رەوتەکەی موقتەدا سەدر دەدات

12-04-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

محەممەد ساڵح عێراقی، کە بە وەزیرەکەی سەدر ناسراوە لەبارەی ناوە نوێیەکەی رەوتەکەی موقتەدا سەدر روونکردنەوە دەدات و دەڵێت، ئەو ناوە "درێژەپێدەری بەڵێ بەڵێ بۆ ئیسلام و بەڵێ بەڵێ بۆ نیشتمانە."
 
محەممەد ساڵح عێراقی لەبارەی بەکارهێنانی دەستەواژەی "رەوتی نیشتمانیی شیعە" لەلایەن موقتەدا سەدرەوە لە بری رەوتی سەدر، روونکردنەوەیەکی داوە و رایگەیاندووە، "یەکێک لە برایان ئەوەیان بڵاوکردووەتەوە کە پرسیارێکی گرنگ هەیە پێویستی بە لێ وردبوونەوە و زیرەکی هەیە پێش وەڵامدانەوە، بۆچی رەوتی نیشتمانیی شیعە؟ نەک رەوتی نیشتمانیی عێراقی، یان بۆچی رەوتی نیشتمانیی میللی، یان رەوتی نیشتمانیی ئیسلامی."
 
لە وەڵامی ئەو کەسەدا، وەزیرەکەی سەدر دەڵێت، "نیشتمانی واتە عێراقیی میللی بەسەرجەم پێکهاتەکانییەوە، شیعی واتە ئیسلامی."
 
لە روونکردنەوەیەکی دیکەشدا لەبارەی ئەوەی کەسێک لەسەر ناوی رەوتەکە قسە دەکات و گوتوویەتی، "رەوتی نیشتمانیی شیعە." درێژکراوەی هاواری شەهید سەدرە کە دەیگوت، "بەڵێ بەڵی بۆ مەزهەب"، وەزیرەکەی سەدر دەڵێت، "بەڵێ درێژکراوەی بەڵێ بەڵێ بۆ ئیسلام و بەڵێ بەڵێ بۆ نیشتمان و پێکهاتەکانی نیشتمانە، هەمووان بەخێربێن."
 
رۆژی چوارشەممە، 1ـی شەوالی 1445ـی کۆچی کە بەرامبەرە بە 10ـی نیسانی 2024، موقتەدا سەدر، لە نووسراوێکدا، کە بە دەستوخەتی خۆی نووسرابوو، ناوی رەوتەکەی بۆ "رەوتی نیشتمانیی شیعە"، گۆڕی.
 
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی نیشتمانیی شیعە، دوای ئەوەی لە هەڵبژاردنی ئۆکتۆبەری 2021، بە بەدەستهێنانی 73 کورسی پەرلەمانی عێراق بووە هێزی یەکەم، لە رۆژی 15ـی حوزەیرانی 2022، کشانەوەی لە پڕۆسەی سیاسیی راگەیاند و لەو کاتەوە جار جار داوای خۆپێشاندان و نوێژی یەکگرتوویی دەکات.
 
رۆژی 14ـی نیسانى 2023 موقتەدا سەدر هەژمارى تایبەتى خۆى لە تویتەر داخست و رایگەیاند، بۆ ماوەى ساڵێک رەوتەکەى سڕ دەکات.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەروازەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق

ژن و پیاوێکى بیانى لە عێراق بە لەسێدارەدان و بەندکردنى تاهەتایی سزا دەدرێن

ژنێکى بیانى لەلایەن دادگەیەکى عێراقەوە بە تۆمەتى بازرگانیکردن بە ماددەى هۆشبەر بە لەسێدارەدان سزا درا و پیاوێکى بیانیش بەهەمان تۆمەت سزاى بەندکردنى تاهەتایی درا.