پێنجشەممە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق کرایە پشوو

رووداو دیجیتاڵ 

بە بڕیارى محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق و بەهۆى نالەباریی کەشوهەوا، لە سەرجەم  پارێزگاکان کرایە پشوو.
 
12ى نیسانى 2023، ئەمینداریێتى گشتیى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد، بە بڕیارى سەرۆکوەزیران رۆژى پێنجشەممە 13ى نیسان لە سەرجەم پارێزگاکان دەکرێتە پشوو.
 
 بەگوێرەى راگەیێندراوەکە، هۆکارى ئەو بڕیارە خراپى کەشوهەوایە، بەڵام پشووەکە دامەزراوە ئەمنى و خزمەتگوزارییەکان ناگرێتەوە.
 
لە 11ـی نیسانەوە شەپۆلێکى بارانبارین عێراقى گرتەوە و لە چەند پارێزگایەک لافاو دروست بوو.
 
پێشتر لە 10ـی نیسانی 2023 عامر جابری، گوتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندبوو، شەپۆلێکى بارانبارین سەرجەم پارێزگاکانى عێراق دەگرێتەوە و تاوەکو 14ى نیسان بەردەوام دەبێت.