prev
next
رووداو دیجیتاڵ
کاروانێکی دیکەی کەسوکارى چەکدارانى داعش، کە لە 195 خێزان پێکدێن، لە کەمپى هۆل لە رۆژئاواى کوردستانەوە گەڕێندرانەوە عێراق.
ئەمڕۆ (چوارشەممە، 12ـی ئادارى 2025) عەلى جەهانگیر، گوتەبێژى وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، ئەو کاروانەى کەسوکاری چەکدارانى داعش ئێوارەى ئەمڕۆ گەیشتوونەتەوە سنوورى عێراق.
زیاتر لە 16 هەزار کەس لە کەسوکارى چەکدارانى داعش لە کەمپى هۆل ماون بگەڕێندرێنەوە بۆ عێراق و، ئێستا لە کەمپەکە لە ژێر دەسەڵاتى هێزەکانى سووریاى دیموکرات (هەسەدە)ـدان.
عەلى جەهانگیر رایگەیاند، ئەمە کاروانى ژمارە 23ـی کەسوکارانى چەکدارانى داعشە کە بگەڕێنرێنەوە و ژمارەشیان 593 کەس بوو.
تائێستا زیاتر لە سێ هەزار خێزانى عێراقى کەسوکارى چەکدارانى داعش لەکەمپى هۆلەوە گەڕێندراونەتەوە و ژمارەى ئەندامەکانیان نزیکەى 13 هەزار کەسە.
ئەو کەسوکارانەى داعش لەگەڵ گەڕاندنەوەیان دا، دەبرێنە کەمپى جەدعە لە شارى موسڵ بۆ شیاندنەوە، بەر لە گەڕانەوەیان بۆ زێدى پێشووى خۆیان لە پارێزگەکانى نەینەوا، سەلاحەددین و ئەنبار.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ