پەرلەمانتارێکی شیعە بۆ بەربژێرەکەی تەقەدووم: ناهێڵین ببیتە سەرۆکی پەرلەمان

12-01-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
پەرلەمانتارێکی شیعە جگە لەوەی داوا لە پەرلەمانتاران دەکات دەنگ بە بەربژێری پارتی تەقەدووم بە سەرۆکایەتی محەممەد حەلبووسی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان نەدەن، دەڵێت بەهۆی پێهەڵدان بە سەدام حوسێن لە دادگەی فیدڕاڵی سکاڵای لەسەر تۆمار دەکات بۆ ئەوەی ئەندامێتیی پەرلەمانی لێبسەندرێتەوە.
 
ئەمڕۆ هەینی، یوسف کیلابی، پەرلەمانتاری شیعە لە پەرلەمانی عێراق هەڕەشەی لە شەعلان کەریم، بەربژێری پارتی تەقەدووم بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کرد و لە هەژماری خۆی لە ئێکس نووسی، "بۆ پەرلەمانتار شەعلان کەریم، دوای گوێگرتن لە قسەکانتان کە پێداهەڵدانی رژێمی تاوانکاری گۆڕبەگۆڕە، بە فەرمی رایدەگەیێنم دەنگت پێنادەم، بەڵکو داوا لە قوربانیانی رژێمی پێشووی گۆڕبەگۆڕ و دەنگە نیشتمانییەکان لە ئەندامانی پەرلەمان دەکەم، دەنگت پێنەدەن."+
 
ئەو پەرلەمانتارە لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت، "هەوڵدەدەم لە دادگەی باڵای فیدڕاڵی سکاڵات لەسەر تۆماربکەم بۆ لێوەرگرتنەوەی ئەندامیێتیت لە پەرلەمان."
 
ئەو قسانەی ئەو پەرلەمانتارە لە کاتێکدایە لە دوێنێوە گرتەیەکی ڤیدیۆیی پشتڕاستنەکراوە بڵاوکراوەتەوە، گوایە شەعلان کەریم، بەربژێری پۆستی سەرۆکی پەرلەمانە، تێیدا پەسنی سەدام حوسێن، سەرۆکۆماری پێشووی عێراق دەکات و بە "شەهید"و "پاڵەوان" ناوی دەبات و دەڵێت هێمای هەموو شەریفێکە و هێرشدەکاتە سەر ئێرانییەکان.
 
رۆژی پێنجشەممە 11ـی کانوونی دووەمی 2024، پەرلەمانی عێراق رۆژی شەممەی داهاتوو 13ـی کانوونی دووەمی بۆ کۆبوونەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان دیاریکرد، کۆبوونەوەکە بڕیارە کاژێر 15:00 بکرێت.
 
 ئێستا لەنێو سوننەکان سێ بەربژێر بۆ  جێگرتنەوەی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق هەیە کە رۆژی سێشەممە، 15-11-2023، دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق ئەندامێتیی لە پەرلەمان هەڵوەشاندەوە، ئەوانیشعلان کەریم، بەربژێری پارتی تەقەدووم بە سەرۆکایەتی محەممەد حەلبووسی، سالم عیساوی، بەرپرسی هاوپەیمانی سەروەری بە سەرۆکایەتی خەمیس خەنجەر و مەحموود مەشهەدانی، بەربژێر لەلایەن هاوپەیمانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی، بەدیاریکراویش لەلایەن نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و هاوپەیمانەکانی.+
 
شەوی پێنجشەممە، 11-1-2024، یەحیا محەممەدی، پەرلەمانتاری پارتی تەقەدووم لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی تەقەدووم کە تایبەت بوو بە دیاریکردنی بەربژێر بۆ پۆستی سەرۆکی پەرمان، بڕیاردرا شەعلان کەریم، پەرلەمانتاری فراکسیۆنەکە بۆ ئەو پۆستە بەربژێر بکرێت.
 
شەعلان کەریم کێیە؟
 
- شەعلان عەبدولجەبار عەلی کەریم
- لە 1967 لە ناحیەی دیجلەی سامەڕا لەدایکبووە
- سیاسەتمەدار و سەرۆکی هۆزی ئەلبوعیسایە
- سەرۆکی هاوپەیمانیی سەروەرییە لە پەرلەمان
- سەرۆکی پارتی تەقەدوومە لە پارێزگای سەڵاحەدین
- بەکالۆریۆسی لە زانستە ئیسلامییەکانی کۆلێژی ئیمامی ئەعزەم لە ساڵی 1999 بەدەستهێناوە
- ساڵی 2003 بەڕێوەبەری ناحیەی دیجلە و قایمقامی سامەڕا بوو بە وەکالەت

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەڕەکێکی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

یەکەم قۆناخى سەرژمێریى عێراق خرایە کۆتایی تەممووز

گەمارۆسازی و ژمارەلێدانى خانوو، شوقە و باڵەخانەکان لە عێراق لە چوارچێوەى سەرژمێریى گشتیی دانیشتووان بۆ کۆتایی ئەم مانگە دواخرا. ئەو کارە بڕیار بوو 15ى تەممووز دەستپێبکات و دوو مانگ بخایێنێت