سەرۆککۆماری عێراق و سەرۆکی ئازەربایجان کۆبوونەوە

11-11-2024
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
نیشانەکردن کۆپ29
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سەرۆککۆماری عێراق و سەرۆکی ئازەربایجان لە پەراوێزی کۆنفڕانسی نەتەوە یەکگرتوەکان تایبەت بە گۆڕانی کەشوهەوا (کۆپ 29) کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندیی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێکران.
 
رۆژی دووشەممە 11ـی تشرینی دووەمی 2024، نووسینگەی راگەیاندنی لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: "لەتیف ئەحمەد رەشید، سەرۆککۆماری عێراق لە بارەگای کۆپ 29 لەگەڵ ئیلهام عەلیێڤ، سەرۆکی ئازەربایجان لە باکۆی پایتەخت کۆبووەوە".
 
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆککۆماری عێراق ئاماژە بەوەش دەکات، "لەسەر ئاستی جیادا هەردوولا باسییان لە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئازەربایجان و سەرۆککۆماری عێراق تیشکی خستووەتە سەر گرنگی پەرەپێدانی هاوئاهەنگییەکان لەسەر هەریەکە لە پرسەکانی ئابووری، پیشەسازی، وەبەرهێنان، گەشتیاری، ژینگە و وزە".
 
هەروەها نووسینگەکە دەشڵێت، هەردوولا تیشکیان خستووەتە سەر ئەو بابەتانەی کە لە کۆنفڕانسەکە گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.
 
سەرۆکی ئازەربایجانیش، وەکو لە راگەیێندراوەکەی نووسینگەی سەرۆککۆماری عێراقدا هاتووە، سوپاسی سەرۆککۆماری عێراقی کردووە بۆ بەشداریکردنی لە کۆنفڕانسەکەدا. 
 
کۆنفرانسی رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا (COP29) ئەمڕۆ لە باکوو دەستیپێکرد و تاوەکو 22 ئەم مانگە بەردەوام دەبێت. کۆپ29، بە کۆبوونەوەیەکی گرنگ دادەنرێت بۆ پارەدارکردنی وڵاتانی هەژار بۆ رووبەڕووبوونەوەی لێکەوتەکانی گۆڕانی کەشوهەوا.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڵگەیەکی نەوت لە عێراق.

وەزارەتی نەوتی عێراق: لە مانگی 11 نزیکەی 99 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە کراوە

وەزارەتی نەوتی عێراق، ئاماری ناردنە دەرەوەی نەوتی بۆ مانگی تشرینی دووەمی ئەم ساڵ راگەیاند. بەپێی ئاماری کۆمپانیای بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، کۆی گشتیی ناردنە دەرەوەی نەوتی خاو گەیشتە 98 ملیۆن و 869 هەزار و 824 بەرمیل.