موقتەدا سەدر: هەڕەشەی تووند لەو وڵاتانە بکرێت، کە پشتیوانی ئیسرائیل دەکەن بەتایبەتی ئەمریکا

11-11-2023
نازەنین گۆران
نیشانەکردن شەڕی ئیسرائیل و حەماس موقتەدا سەدر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

موقتەدا سەدر، راگەیێندراوێکی 10 خاڵی بۆ پاڵپشتیکردن لە غەززە بڵاوکردەوە و دەڵێت، "پێویستە گەلانی عەرەبی و ئیسلامی لە یەک کاتدا خۆپێشاندان بکەن و هەڕەشەی تووند لەو وڵاتانە بکرێت، کە پشتیوانی لە ئیسرائیل دەکەن بەتایبەتی ئەمریکا، هەوڵیش بدرێت ئیسرائیل بە تاوانبار بناسێندرێت."
 
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە راگەیێندراوێکدا ئەمشەو (شەممە، 11-11-2023) 10 پێشنیازی خستە بەردەم وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی سەبارەت بە ئیسرائیل، لە خاڵی شەشەمدا باسی ئەمریکا دەکات و دەڵێ "ئەو وڵاتانەی پشتیوانیی ئیسرائیل دەکەن دەبێت بە زمانێکی زۆر تووند هەڕەشەیان لێ بکرێت، بەتایبەتی ئەمریکا، کە گەورەترین پاڵپشتییەتی، (دەبێت) هەڕەشەی داخستنی بنکە سەربازییەکانی لە وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی لێبکرێت.".
 
رێبەری رەوتی سەدر لە راگەیێندراوەکە ئاماژە بەم 10 خاڵە کردووە:
 
یەکەم: پێویستە سوپای وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی بخرێنە ئامادەییەوە، ئەگەر غەززە بکەوێت، ئەوا کۆتایی ئەوانەی دیکەشە (خودا نەکات).
دووەم: بایکۆتی گشتیی ئابووریی دوژمنانی زایۆنی بکرێت.
سێیەم: ناردنی نەوت راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بۆ دوژمنی زایۆنی (ئیسرائیل) بووەستێندرێت.
چوارەم: باڵیۆزخانەکانی ئیسرائیل دابخرێن، ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل بە تاوان دابندرێت.
پێنجەم: ئیسرائیل رازیبێت یان نا، هاریکاریی مرۆیی و تەندروستی بگەیێندرێتە غەززە.
شەشەم: هەڕەشەی تووند لەو وڵاتانە بکرێت کە پشتیوانی ئیسرائیل دەکەن، بەتایبەتی ئەمریکا؛ لە رێگەی داخستنی بنکە سەربازییەکانیان لە وڵاتە ئیسلامی و عەرەبییەکان.
حەوتەم: راگرتنی ئەو دەنگانەی بە راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ پاڵپشتی و پشتیوانی ئیسرائیل دەکەن، لەرێگەی سزادانیان بەگوێرەی یاسای وڵاتان.
هەشتەم: داوا لە گەلانی عەرەبی و ئیسلامی دەکەم بۆ پاڵپشتیکردن لە غەززە لە یەک کاتدا خۆپیشاندان بکەن و، رێگری لەو کەسانەش بکرێت کە بە ستەم و دوژمنایەتی رێگری لە خۆپیشاندانەکان دەکەن.
نۆیەم: پشتیوانیی تێکۆشانی فەلەستین بکرێت بەتایبەتی لە گۆڕینەوەی دیلەکان.
دەیەم: هەوڵبدرێت دوژمنانی زایۆنی (ئیسرائیل) بە تاوانبار بناسێندرێت.
 
چەکدارانی بزووتنەوەی حەماس لە هێرشەکەی 7ـی تشرینی یەکەمدا، جگە لە کوشتنی هەزار و 200 ئیسرائیلی، برینداربوونی لانیکەم 5 هەزار و 600ـی دیکەیان، زیاتر لە 240 کەسی دیکەشیان بە دیل و بارمتە گرت. بە گوتەی سوپای ئیسرائیل، زۆربەی کوژراوان خەڵکی سڤیل بوون. 
 
لە دوای هێرشەکە، ئیسرائیل بۆردوومانی چڕ و دواتریش هێرشی زەوینی بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکرد، کە تاوەکو ئێستا، بە گوتەی وەزارەتی تەندروستیی غەززە، بووەتە هۆی کوژرانی لانیکەم زیاتر لە 11 هەزار کەس، هەروەها برینداربوونی زیاتر لە 26 هەزار کەسی دیکە. جگە لەوە، زیاتر لە دوو هەزار و 660 فەلەستینی لە کەرتی غەززە بێسەروشوێنن.
 
گوتەکانی سەدر لەکاتێکدان، ئەمشەو لووتکەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لە بارەی جەنگی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە کۆتاییهات و، داوایان کرد گەمارۆی چەک بخرێتە سەر ئیسرائیل و گەمارۆی سەر غەززە کۆتایی پێبهێندرێت. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەڕەکێکی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

یەکەم قۆناخى سەرژمێریى عێراق خرایە کۆتایی تەممووز

گەمارۆسازی و ژمارەلێدانى خانوو، شوقە و باڵەخانەکان لە عێراق لە چوارچێوەى سەرژمێریى گشتیی دانیشتووان بۆ کۆتایی ئەم مانگە دواخرا. ئەو کارە بڕیار بوو 15ى تەممووز دەستپێبکات و دوو مانگ بخایێنێت