ئاسایشی نیشتمانیی عێراق خەڵات بەرامبەر ئاشکراکردنی شوێنی 7 داواکراو رادەگەیێنێت
رووداو دیجیتاڵ
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ناوی 7 داواکراو ئاشکرا دەکات و خەڵاتێکی دارایی بۆ ئاشکراکردنی شوێنیان رادەگەیێنێت.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، "ئەم لەیاسادەرچووانە تاوانکارییان کردووە و هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی کۆمەڵایەتیی پارێزگای دیالە."
ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەڵێت، خەڵاتی دارایی دەدەنە هەر کەسێک کە زانیارییان لەبارەی شوێنی ئەو حەوت داواکراوە پێ دەدەن، کە بڕەکەی دیارینەکراوە.
دەزگاکە جەختیش دەکاتەوە کە هەموو زانیارییەکان بەوپەڕی هەستیاری و نهێنیپارێزییەوە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.
وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، ناوی داواکراوەکان ئەمانەن:
ئەحمەد حەسەن جەواد، ناسراو بە ئەحمەد رومیە؛
میقداد رەعەد عەبد عەلی، ناسراو بە قەدۆ؛
حەسەن تەوفیق حوسێن، ناسراو بە حەسەن ئەبو سجاد؛
سەیف عابدین عەلی حسێن، ناسراو بە حەتەت عوتەیبی؛
فورقان عەلی مەهدی، ناسراو بە ئەبو فەرەح؛
هەروەها زەینولعابدین ئادەم جەواد، ناسراو بە زەییوونی.