سوودانی ئاماژەی بە گرێدانی ئایینی، کۆمەڵایەتی و مێژوویی کرد، کە هەردوولا وڵات بەیەکەوە دەبەستێتەوە، لەگەڵ پێگەی جوگرافییان کە دەبێتە هێڵێکی گرنگی گرێدانی لۆجستی و گواستنەوە.
هەروەها باسی هێڵی ئاسنی (بەسرە - شەلەمچە) بۆ گواستنەوەی گەشتیاران کرد و گوتی، "حکومەت مکوڕە لەسەر تەواوکردنی یاداشتە لێکتێگەیشتنەکان و جێبەجێکردنیان."
سەرۆککۆماری ئێران باسی قووڵایی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرد، کاریگەریی "پەیوەندی نایابیان بەسەر سەقامگیریی ناوچەکە" و دووپاتی لە خواستنی وڵاتەکەی کردەوە، بۆ کاری هاوبەش و پەرەپێدانی هاوبەشی ئابووریی نێوان هەردوو وڵات.
سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆککۆماری ئێران سەرپەرشتی رێوڕەسمی واژۆکردنی 14 یاداشتی لێکتێگەیشتنیان کرد لە بوار و کەرتە جیاوازەکان: ئابووریی، هاوکاری مەشق، لاوان و وەرزش، ئاڵوگۆڕی فەرهەنگی، هونەری، شوێنەوار، پەروەردە، هاوکاری میدیایی، گەیاندن، گرووپی گەشتیارانی ئایینی، هاوکاری لە بواری ناوچەی ئازادی نێوان عێراق- ئێران، کشتوکاڵ، سامانە سروشتییەکان، پۆستە، پاراستنی کۆمەڵایەتی، مەشقی پیشەیی و هونەری، پەرەپێدانی هێزی کاری کارامە و هاوکاری ژوورەکانی بازرگانی.
لە عێراق، وەزیرانی دەرەوە و بازرگانی و سەرۆکی یەکێتیی ژوورەکانی بازرگانی یاداشتەکانیان واژۆ کرد. لەلایەنی ئێرانی-ش وەزیرانی دەرەوە و ئابووری واژۆیان لەسەر یاداشتە لێکتێگەیشتنەکان کرد.
سەرجەم ئەو یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنانەی ئەمڕۆ لە نێوان عێراق و ئێران واژۆ کران:
1- یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی هاوبەش لە بواری هاوکاری راهێنان.
2- یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی هاوبەش لە بواری گەنجان و وەرزشی عێراقی – ئێرانی.
3- یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی هاوبەش لە بواری ئاڵوگۆڕی رۆشنبیری و هونەری و شوێنەواری عێراقی - ئێرانی.
4- یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی هاوبەش بۆ هاوکاری لە بواری پەروەردە.
5- یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی هاوبەش لە بواری راگەیاندنی عێراقی – ئێرانی.
6- یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی هاوبەش لە بواری گەیاندن.
7- یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی هاوبەش لە بواری گرووپە گەشتیارییە ئایینیەکان.
8- یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی هاوبەش لە بواری ناوچە ئازادەکانی عێراقی – ئێرانی.
9- یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی هاوبەش لە بواری کشتوکاڵ و سەرچاوە سروشتییەکانی عێراقی - ئێرانی.
10- یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی هاوبەش بۆ هاوکاری لە بواری پۆستە.
11- یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی هاوبەش بۆ هاوکاری لە بواری پاراستنی کۆمەڵایەتی.
12- یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی هاوبەش بۆ هاوکاری لە بواری پیشەیی و هونەری.
13- یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی هاوبەش بۆ هاوکاری لە بواری بەرەوپێشبردنی هێزی کاری لێهاتووی عێراقی - ئێرانی.
14- یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی هاوبەش بۆ هاوکاری لە بواری جوڵەی ژوورە بازرگانییەکانی عێراقی - ئێرانی.