گالەری

12-09-2024
15 Photos
رووداو دیجیتاڵ 

کاژێر 08:00ـی بەیانیی رۆژی 11ـی ئەیلوول فڕۆکەیەکی ئێرانی لە فڕۆکەخانەی بەغدا نیشتەوە، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران و بەشێک لە بەرپرسانی ئەو وڵاتە لەلایەن محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە پێشوازییان لێکرا.
 
لەگەڵ گەیشتنی سەرۆککۆماری ئێران چووە شوێنی "شەهیدکردنی" قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس. لە رێوڕەسمێکدا تاجەگوڵینەی لە شوێنەکە دانا. 
 
ئەم سەردانە یەکەمین سەردانی فەرمی پزیشکیانە بۆ دەرەوەی وڵاتەکەی. پاش گەیشتنی بە بەغدا کۆبوونەوەکانی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی و بەرپرسانی عێراق دەستپێکرد و لەنێوان هەردوو وڵات، نزیکەی 14 لێکتێگەیشتنیان واژۆ کران.
 
دواتر پزیشکیان لەگەڵ لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق کۆبووەوە. هاوڕێ تۆفیق، بەرپرسی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق بە رووداوی گوت: کۆبوونەوەکەیان بە زمانی کوردی بووە و سەرۆککۆمار گوتوویەتی بە زمانێکی کوردی بە شێوەزاری موکریانی زۆر رەوان قسەیان کردووە