لە نەجەف شیعە مەزهەبەکان یادی جەژنی غەدیریان کردەوە

11-09-2017
بەهمەن حەسەن
بە تاجە گوڵینە مەزارگەی ئیمام عەلی-یان رازاندەوە
بە تاجە گوڵینە مەزارگەی ئیمام عەلی-یان رازاندەوە
نیشانەکردن نەجەف
A+ A-

رووداو - بەغدا

ژمارەیەکی زۆر لە شیعە مەزهەبەکانی عێراق و وڵاتانی دەورووبەر بۆ یادکردنەوەی جەژنی غەدیر روویان لە مەزارگەی ئیمام عەلی لە نەجەف کرد.

لای شیعە مەزهەبەکان جەژی غەدیر بەواتای رۆژی راگەیاندنی ئیمامی عەلی وەک جێنشینی پێغەمبەری ئیسلام و خەلیفەی یەکەمی موسڵمانان دێت. 

ئەوان جەژنی غەدیر بە رۆژی نوێکردنەوەی بەیعەتدان بە ویلایەتەکەی ئیمام عەلی و مەزهەبەکەیان دادەنێن.

مۆرتەزا کازم، زیارەتکار دەڵێت "هاتووین بۆ زیارەت گردبووینەتەوە بۆ بەیعەتدان بە جەژنی غەدیر و ئەمیر ئەلموئمنیین سڵاوی خوای لەسەر بێت، کاتێک ئەو گەنج بوو ویلایەتی موسڵمانانای گرتە دەست".

جگە لە زیارەتکارانی ناوخۆی عێراق هەزاران زیارەتکاری شیعە مەزهەبی بیانیش بۆ جەژنی غەدیر سەردانی  نەجەفیان کرد، بەڵام زنجیریان لەگەڵ خۆیان نەهێنا بوو لەخۆیان بدەن لە جیاتی شیوەن کردن بە تاجە گوڵینە مەزارگەی ئیمام عەلی-یان  دەڕازاندەوە، خوێندنەوەی ریوایەت و نزاکردن بۆ هاتنە دی ئاواتەکانیان لەو رۆژەدا دەرفەتێکی زێڕینە بۆ شیعە مەزهەبەکان.

بۆ ئەوەی ژەمێک خواردنی جەژنی غەدیریان دەستکەوێت زیارەتکاران دەبێت بۆ ماوەیەک لە ڕیزدا چاوەڕێبکەن تا ژەمێک خواردنیان بەردەکەوێت، ماندووبوون و بڕینی رێگایەکەی دوور، بەڵام ژەمێک خواردنی جەژنی غەدیر ئارامیان پێدەبەخشێت.


داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە