شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق: سەرکردەیەکی داعش لە ئەنبار دەستگیرکرا

9 کاژێر له‌مه‌وپێش
مالیک محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق دەڵێت، سەرکردەیەکی "مەترسیداری" داعش لەلایەن هەواڵگریی سەربازیی ئەنبارەوە دەستگیرکراوە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 11ـی ئابی 2024، شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاند، "هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازیی ئەنبار لە ئۆپەراسیۆنێکدا توانیویانە جێگری والی فوڕات کە ناسراوە بە ئەبو سەفییە عێراقی لە قەزای روممانە دەستگیر بکەن."
 
شانەکە ئەوەشی راگەیاندووە، "ئەبو سەفییە بەشداری لە چەندین کردەی تیرۆریستی لە عێراق و سووریا کردووە و بەگوێرەی مادەی 4ـی تیرۆر داواکراو بووە؛ دوای دەستگیرکردنیشی رادەستی یاسا کراوە."
 
بەگوێرەی ئامارەکان، تەنیا لەم مانگەدا 16 چەکداری داعش لە عێراق لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون.
 
بەپێی توێژینەوەیەکی سەنتەری رافیدەین بۆ دیالۆگ، کە سەنتەرێکی عێراقییە، لە ساڵی رابردوودا داعش 189 هێرشی لە ناوچە جیاجیاکاندا کردووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کرێکارێک لەکاتی کارکردن دا. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

سەرۆکی سەندیکای کرێکاران بۆ رووداو: 2.5 ملیۆن کرێکاری بیانی لە عێراق هەن

وەلید نیعمە، سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لیژنەیەک لە وەزارەتەکانی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، ئاسایشی نیشتمانی و دەزگای هەواڵگری، سەندیکای کرێکاران بۆ نەهێشتنی کرێکاری بیانیی بێ مۆڵەت پێکهێندراوە".