رووداو - هه‌ولێر
لە دانیشتنی رۆژی پێنجشەممەی په‌رله‌مانی عێراق، تاوتوێی پرسی كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی كورسییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان و په‌رله‌مان كراوە و تێیدا پێشنیازی زیادكردنی كورسیی كۆتاكان كراوه.
یونادم یوسف كه‌نا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی رافیده‌ین له‌په‌رله‌مانی عێراق به (تۆڕی میدیایی رووداو)ـی راگه‌یاند " پرسی كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان ناگاته هیچ ئه‌نجامێك"، هۆكاره‌كه‌شی بۆ پێویستی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور گەڕاندەوە كه تێیدا بۆ 100 هه‌زار كه‌س نوێنه‌رێكی ده‌ستنیشان كردووه.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی رافیده‌ین له‌په‌رله‌مانی عێراق، پێیوایە "هه‌موو نه‌ته‌وه و پێكهاته‌كان مافی خۆیانه نوێنه‌رانیان له‌په‌رله‌مان هه‌بێت، به‌تایبه‌ت ئه‌رمه‌نه‌كان چونكه پێكهاته‌یه‌كه له‌وڵاتدا هەن".
له‌باره‌ی جووهكانەوەیونادم یوسف كه‌نا بە پێویستی دەزانێت "له وەزارەتی ئه‌وقاف دانیان پێدا بنرێت، كه ئه‌وه كێشه‌یه‌كی چاره‌سه‌ر نه‌كراوه و به‌مافی ئه‌وانیش ده‌زانێت نوێنه‌ریان له‌نێو په‌رله‌ماندا هه‌بێت، به‌ڵام به‌مه‌رجێك كێشه یاساییه‌كانی دژیان چاره‌سه‌ر بكرێن".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی رافیده‌ین پاڵپشتی خۆیشی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی كورسییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان نیشاندا و ده‌ڵێت " ژماره‌ی 25 كورسیی بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا زۆره‌و ده‌كرێت له 10 ده‌ست پێبكات". هاوكات ره‌خنه‌شی له‌به‌شێكی ئه‌و یاسایه گرت كهرێگهی نه‌داوه له‌پارێزگای به‌سرە نوێنه‌ری كریستیانه‌كان هه‌بێت.
پێشنیازی كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌لایه‌ن فراكسیۆنی مواتنهوه پێشكه‌ش كراوه‌و نوێنه‌ری كریستیانه‌كانیش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پرۆژه یاسایه داوای پاراستنی كه‌مینه ئایینی و پێكهاته‌كان دەکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ