لە بەسرە پیاوێک هەوڵدەدات نێرگەلە بداتە خوشکەزاکەی و باوکی منداڵەکەش سکاڵا تۆمار دەکات

11-07-2022
هێمن بابان رەحیم
پیاوێک هەوڵدەدات نێرگەلە بداتە منداڵێکی 10 مانگ
پیاوێک هەوڵدەدات نێرگەلە بداتە منداڵێکی 10 مانگ
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەپێی ڤیدیۆیەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، پیاوێک لە شاری بەسرە هەوڵدەدات نێرگەلە بداتە خوشکەزایەکی، کە تەمەنی تەنیا 10 مانگە، باوکی منداڵەکەش کە ساڵێکە لە هاوژینەکەی جیابووەتەوە، داوا لە سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات دەستوەردان لە کێشەکەی بکات و دەڵێت، "ماڵی خەزوورم ئازاری کوڕەکەم دەدەن و دەمەوێت وەریبگرمەوە."
 
رۆژی دووشەممە، 11-7-2022، مالیک عەباس موراد، لەدایکبووی 1986 و دانیشتووی گەڕەکی قبلەت شوهەدای شاری بەسرەی عێراقە، لەبارەی ئەو گرتە ڤیدیۆییە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بەهۆی کێشەیەکی زۆر بچووک کە دواتر گەورە کرا ماوەی نزیکەی ساڵێک دەبێت من و هاوژینەکەم جیابووینەتەوە، دواتر دادگە منداڵەکەی لێوەرگرتمەوە و ئەرکی بەخێوکردنی بە دایکی دا کە لەلای برایەکی بەناوی حوسێن رەحیم دەژی، بەڵام ئەم پیاوە کە لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەردەکەوێت تووندوتیژی لە دژی منداڵەکەم بەکاردەهێنرێت و شتی دیکەشی بەرامبەر دەکات، ئەمەش تەنیا بۆ هەراسانکردنی منە."
 
بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییەی بڵاوکراوەتەوە منداڵێک کە تەمەنی ساڵێک کەمترە لەگەڵ کەسێکدا دەردەکەوێت و ئەو کەسە کە گوایە خاڵی منداڵەکەیە دووکەڵی نێرگەلەی بە دەموچاودا دەکات و هەوڵدەدات نێرگەلەی پێبدات و بیکێشێت، بە جۆرێک مژ لە نێرگەلەکەی دەکات و دوترا دووکەڵەکەی دەکاتە نێو دەمی منداڵەکە.
 
مالیک کە فەرمانبەری وەزارەتی ناوخۆیە و لە فەرمانگەیەکی بەغدا دەوام دەکات، داوای بە هاناوەچوون دەکات و دەڵێت: "داواکارم هەر کەسێک دەتوانێت بەرگریم لێبکات بەهانامەوە بێت، چونکە ئەو منداڵەم تووندوتیژی بەرامبەر دەکرێت و داوا لە سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری داد و ناوخۆ دەکەم بێنە سەر خەت، ئەم ناهەقییە قبووڵ نەکرێت و داوا لە رێکخراوی مافەکانی مرۆڤ و مافەکانی منداڵیش دەکەم لەو سووکایەتییە بێدەنگ نەبن."
 
سەبارەت بە هەوڵەکانیشی بۆ رێگری لەو تووندوتیژییەی بەرامبەر منداڵەکەی دەکرێت، مالیک گوتی: "زیاتر لە مانگێک دەبێت لە دادگە سکاڵام لەسەر خاڵی منداڵەکەم تۆمارکردووە و داواکاریم بۆ وەرگرتنەوەی کوڕەکەم پێشکێشکردووە، بەڵام ئەو کارە زۆری پێدەچێت و رەنگە تاوەکو ئەو کات کوڕەکەم لەدەستبدەم."
 
بەپێی گێڕانەوەکانی مالیک عەباس موراد، باوکی حەسەن، ئەو گرتە ڤیدیۆییە نزیکەی دوو مانگ لەمەوبەر تۆمارکراوە و لەلایەن کەسێکی نزیکی ماڵی خەزوورییەوە بڵاوکراوەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق

فایەق زێدان: سێجار پۆستی سەرۆکوەزیرانم رەتکردووەتەوە و ئێستاش رەتیدەکەمەوە

سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەڵێت، تاوەکو ئێستا سێ جار پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراقی رەتکردووەتەوە و ئێستاش رەتیدەکاتەوە. ئاماژە بەوەش دەکات، سەرکردەکانی کورد ویستی جیاکردنەوەی هەرێمی کوردستانیان لە عێراق نییە.