گالەری



رووداو دیجیتاڵ

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 11-07-2020، کۆمەڵێک چالاکڤان و رۆژنامەنووس وەک وەفایەک بۆ هیشام هاشمی لە بەردەم پارکی سامی عەبدولڕەحمان لە هەولێر مۆمیان داگیرساند. 
 
ئێوارەی رۆژی 06-07-2020، هیشام هاشمی لە بەردەم ماڵەکەیدا لە ناوچەی زەیونە لە بەغدا لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو تەقەی لێکراو، تیرۆرکرا. 
 
هیشام هاشمی لە 1973 لە بەغدا لە دایکبووە و مێژوونووس و توێژەری کاروباری ئەمنی و ستراتیژی و گرووپە تووندئاژۆکان بوو، چەندین توێژینەوە لەسەر گرووپە تووندئاژۆکان هەبوو و بە کالۆریۆسی لە ئامار هەبوو. هیشام هاشمی؛ هاوکارێکی بەردەوامی تۆڕی میدیایی رووداو بوو . لە مانگی رابردووش دا بەشێوەیەکی نووسراو گرێبەستی بوون بە گۆشەنووسێکی هەفتانەیی لەگەڵ رووداو واژۆکرد و چەند وتارێکی تایبەتی لە رووداو بڵاوکرانەوە.