رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی نەوتی عێراق بە تورکیای راگەیاندووە، کە رۆژی شەممە 13ی ئایار هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکەنەوە.
حەیان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، کۆمپانیای سۆمۆ بە کۆمپانیای بۆکتاشی تورکی راگەیاندووە، رۆژی شەممە 13-05-2023 هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهان دەستپێدەکەنەوە.
وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، رێککەوتنەکانیان لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی بواری فرۆشتن و بەبازاڕكردنی نەوت، بەگوێرەی مەرجەکانی کۆمپانیای سۆمۆ تەواوکردووە.
سەباح سوبحی، پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی عێراق بە رووداوی راگەیاند، "سەردانی ماجد لەجماوی، باڵیۆزی عێراق لە ئەنقەرەم کردووە و پێی راگەیاندووم کە تورکیا ئاگاداری کردوونەتەوە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهان."
رۆژی پێنجشەممە 11-05-2023 وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "دوای رێککەوتنی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیی عێراق لەبارەی دۆسیەی نەوتی هەرێمی کوردستان، رێوشوێنەکانی دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت تەواو بووە."
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی سامانە سرووشتییەکان، کۆمپانیای سۆمۆ رۆژی 10ی ئایار بە فەرمی داوای لە لایەنی تورکی کردووە پرۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوت لە رێگەی بۆریی کەرکووک - جیهان دەستپێبکرێتەوە.
بەپێی راگەیێندراوەکە، ئێستا هەردوو وەزارەتەکانی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت، چاوەڕێی وەڵامی تورکیا دەکەن.
لە لایەکی دیکەوە وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لە رێگەی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق "سۆمۆ"، یەکەم گرێبەستی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کورستانی لەگەڵ کۆمپانیایەکی جیهانیدا واژۆ کراوە.
باسم خزەیر عەبادی، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ کاروباری دەرهێنان، رۆژی پێنجشەممە 11-05-2023 رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە 10-05-2023 وەزارەتی نەوت رەشنووسی چوار گرێبەستی نەوتیی عێراقی لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییەکان ئامادە کرد، کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق "سۆمۆ" یەکەم گرێبەستی فرۆشتنی نەوتی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستانی لەگەڵ کۆمپانیایەکی بیانی واژۆ کرد.
رۆژی پێنجشەممە 23-03-2023 دادگەی ژووری بازرگانیی نێودەوڵەتی لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا، دژی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی تورکیا بڕیاری دەرکرد. بەگوێرەی بڕیارەکە، تورکیا بەبێ رەزامەندیی بەغدا، نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردە ناکات، دوای بڕیارەکە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە راگیرا.
دادگەکەی پاریس یەکلایی کردەوە کە تورکیا لە ساڵی 2014 بۆ 2018 بە فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان بەبێ مۆڵەتی وەزارەتی نەوتی فیدراڵیی عێراق، رێککەوتنێکی ساڵی 1973ی پێشێل کردووە، بۆیە بڕیاری دا سکاڵالێکراو 1.47 ملیار دۆلار قەرەبوو بە سکاڵاکار بدات.
رۆژی 04-04-2023 حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان رێککەوتنی هەناردەکردنی نەوتیان واژۆ کردووە، بەڵام هێشتا هەناردەکردنی نەوت دەستیپێنەکردووەتەوە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ