لە سامەڕا ئەفسەرێک و سێ چەکداری داعش کوژران

11-05-2023
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە قەزای سامەڕا لە پارێزگای سەلاحەدین ئەفسەرێکی پۆلیسی فیدراڵی و سێ چەکداری داعش کوژران.
 
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سامەڕا، رۆژی پێنجشەممە، 11-05-2023 لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، کاژێر 01:50 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەکدارانی داعش لە ناوچەی 'سیفونە عزەت' هێرشیانکردە سەر خاڵێکی فەوجی دووی لیوای پازدەی پۆلیسی فیدراڵی و بەهۆیەوە ئەفسەرێک بە پلەی رائید بەناوی ئەسعەد سەلاح خەرابە خەلەف ئەسەدی، فەرماندەی سریەی دوو کوژرا.
 
وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، دواتر هێزێکی هاوبەشی سوپا و پۆلیس و حەشدی شەعبی پاڵپشت بە هێزی ئاسمانی ئۆپەراسیۆنێکی گەڕان و پشکنین دەستیپێکرد و بەهۆیەوە لە رووبەڕبوونەوەیەکدا سێ چەکداری داعش کوژران، کە یەکێکان خۆی تەقاندەوە .
 
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رۆژی پێنجشەممە، 11-05-2023 لە راگەیێندراوێکدا گوتی، هێزە ئەمنییەکانیان هێرشێکی چەکدارانی داعشیان بۆ سەر خاڵێکی پۆلیسی فیدراڵی لە ناحیەی موعتەسەم لە باشووری رۆژئاوای قەزای سامەڕا پووچەڵکردەوە. 
 
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق دەڵێت، لەو هێرشەدا ئەفسەرێکدا کوژراوە، دواتر هێزەکانیان ئۆپەراسیۆنێکی گەڕان و پشکنین لە نزیک ئەو رووداوە دەستپێکرد و لە رووبەڕبوونەوەیەکدا سێ چەکداری داعش کوژران، یەکێکیان خۆی تەقاندووەتەوە. هەروەها دەستش بەسەر چەک و دووربینی شەوانەدا گیراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە