نوجەبا: هەڵوێستمان بەرامبەر ئەمریکا و ئیسرائیل و بەریتانیا نەگۆڕە

11-05-2019
ئاسۆ فیشەگی
نیشانەکردن نوجەبا
A+ A-

رووداو - هەولێر 

بزووتنەوەی نوجەبا کە یەکێکە لە گرووپە چەکدارە شیعەکان و بەشێکە لە حەشدی شەعبی رایگەیاند، هەڵوێستیان بەرامبەر ئەمریکا و ئیسرائیل و بەریتانیا نەگۆڕە.


بزووتنەوەی نوجەبا کە بەم دواییە ئەمریکا خستییە لیستی رێکخراوە تیرۆریستەکان ئەمڕۆ شەممە 11-5-2019 لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، "ئەو لێدوانانەی کە چەند ئاژانسێکی هەواڵ بڵاویانکردنەوە لەلایەن بزووتنەوەی نوجەباوە نەدراون".

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "داوا لە دەزگاکانی راگەیاندن دەکەین لە کاتی گواستنەوەی هەواڵەکاندا بۆ راستی و وردی بگەڕێن و هەواڵی درۆ و درووستکراو بڵاونەکەنەوە".

بزووتنەوەی نوجەبا دەڵێت، "هەڵوێستی بزووتنەوەکە نەگۆڕە و بەرامبەر سێ کۆچکەی خراپەکاری ئەمریکا و ئیسرائیل و بەریتانیا زانراوە، هەروەک چۆن بەڕێز شەهید محەممەد محەممەد سادق سەدر باسیکردووە".

بزووتنەوەی نوجەبا ئاماژەشدەکات "پاشگەز نابینەوە و ملکەچ نابین و هەر کەسێک بیەوێت زیاتر ئاشنای هەڵوێستمان بێت با گوێ لە دواگوتاری ئەمینداری گشتی بەرگریی ئیسلامی بزووتنەوەی نوجەبا لە فێستیڤاڵی (هوە ئیجتەباکوم) بگرێت".


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە