گالەری

11-02-2025
18 Photos
عەلی لامی
رووداو دیجیتاڵ 

لە رێوڕەسمێکدا 36 پارچەی شوێنەواریی کە لە هەردوو وڵاتی سویسرا و ژاپۆنەوە گەڕێنرابوونەوە عێراق، لە مۆزەخانەی نیشتمانیی بەغدا نمایشکران.
 
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، ئەمڕۆ (سێشەممە، 11-2-2025) رادەستکردنی "ئەو پارچە شوێنەوارییە دەگمەنانەی" بە وەزارەتی رۆشنبیریی عێراق راگەیاند.
 
فوئاد حوسێن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لەمبارەیەوە رایگەیاند، "عێراق بەردەوام دەبێت لە رێڕەوی دیپلۆماسیی بۆ گەڕاندنەوەی میراتی نیشتمانی."
 
وەزیری دەرەوەی عێراق هەروەها ئاشکرای کرد؛ دیپلۆماسیەتی گەڕاندنەوەی پارچە شوێنەوارییەکان کە وەزارەتەکەی پەیڕەوی کردووە "بووەتە هۆی گەڕاندنەوەی دەیان هەزار پارچەی شوێنەواری بەقاچاخبراو، سەرەڕای ئاستەنگە یاسایی و دانوستانە ئاڵۆزەکان."
 
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیێندراوێکدا لەمبارەیەوە دەڵێ، "لەنێو پارچە گەڕێنراوەکاندا، پەیکەری ماران شەمش، خواوەندی خۆر، دیوارە نیگاری دەگمەنی ئاشووری کە بۆ سەدەی هەشتەمی پێش زایینی دەگەڕێتەوە، لەگەڵ تابلۆی چنراوی ئەشکەوتەکانی تار لە کەربەلا هەن، کە لەساڵی 1975ـەوە بەئەمانەت درابوونە شاندی ژاپۆنی."