ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: نەرمی نواندن هەیە، بەڵام نەگەیشتووینەتە رێککەوتن

11-02-2021
شادی عەبدوڵڵا
شادی عەبدوڵڵا
نیشانەکردن بودجە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

هەولێر و بە‌غدا هێشتا لەبارەی پشکی کورد لە پرۆژەیاسای بودجە نەگەیشتوونەتە رێککەوتن، ئەندامێکی لیژنەی داراییش دەڵێت، رۆژی شەممە یان یەکشەممە لیژنەی دارایی کۆتایی بە کارەکانی دەهێنێت و پرۆژەیاساکە ئامادە دەبێت بۆ دەنگدان.
 
شێروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە رادیۆی رووداوی راگەیاند، دانیشتنەکانی لیژنەی دارایی بەردەوامن و بەشی زۆری پرۆژەیاساکە تەواوبووە، ئەوەی ماوەتەوە پەیوەندیی بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە.
 
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوە کرد "حکومەتی عێراق و هەولێر گەیشتوونەتە رێککەوتن، بەڵام لە لیژنەی دارایی و لەنێو پەرلەمان هیچ رێککەوتنێک نەکراوە، بەردەوام شیعەکان پێشنیازی نوێ دەهێنن، ئێمە وەکو کورد پشتیوانیی ئەو دەقە دەکەین کە هەردوو حکومەت لەسەری رێککەوتوون، بەڵام لایەنە شیعییەکان کە دەقەکەیان بەدڵ نییە، پێشنیازی دیکە دەهێنن، تاوەکو ئێستا چەند پێشنیازێک هاتوون، ئێمە رەتمانکردوونەتەوە، وەکو رادەستکردنی تەواوی نەوت، رادەستکردنی کێڵگە نەوتییەکان، ئەو پێشنیازانە نادەستوورین".
 
پێشنیازێک هەبوو کە لە بەندەری جەیهانەوە نەوتی هەرێمی کوردستان رادەستی سۆمۆ بکرێت، شێروان میرزا لەوبارەیەوە دەڵێت "هێشتا شیعەکان ئەو پێشنیازەیان نەهێناوەتە لیژنەی دارایی".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە