نووسینگەی نووری مالیکی: جیابوونەوە لەنێو پەرلەمانتارانی دەوڵەتی یاسا رووینەداوە

11-01-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری نووسینگەی نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا رەتیدەکاتەوە ژمارەیەکی زۆر لە پەرلەمانتارانی دەوڵەتی یاسا جیابووبنەوە و پەیوەندییان بە لایەنەکانی دیکەی نێو چوارچێوەی هاوئاهەنگییەوە کردبێت. پەرلەمانتارێکی دەوڵەتی یاساش دەڵێت: "هەواڵەکە ناڕاستە."
 
رۆژی چوارشەممە، 11-01-2023، هیشام روکابی، بەڕێوەبەری نووسینگەی نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا روونکردنەوەی لەبارەی جیابوونەوەی ژمارەیەک لە پەرلەمانتاری هاوپەیمانێتییەکەیان دا و لە تویتێکدا رایگەیاند: "ئەو هەواڵانە راست نین کە باس لە جیابوونەوەی ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی دەوڵەتی یاسا لە هاوپەیمانێتییەکە دەکەن، ئومێد دەکەم رەچاوی وردی لە گواستنەوەی زانیارییەکان لە سەرچاوە فەرمییەکان بکەن."
 
عارف حەمامی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "هەندێک ئەو هەواڵانە بۆ دروستکردنی کێشە و شڵەژاندنی دۆخی نێو چوارچێوەی هاوئاهەنگی و لایەنە پێکهێنەرەکانی بڵاودەکەنەوە، هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا یەکڕیزە و هیچ پەرلەمانتارێکی لێ جیانەبووەتەوە."
 
هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا یەکێکە لە لایەنە سەرەکییە پێکهێنەرەکانی نێو چوارچێوەی هاوئاهەنگی و لەلایەن نووری مالیکی سەرۆکایەتی دەکرێت و 37 کورسی لە پەرلەمان هەیە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە