سەدر بڕیاری 'گۆشەگیری' داوە و لە خەڵک دوور دەکەوێتەوە

دوێنێ کاژێر 07:47
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

رابەری رەوتی نیشتمانیی شیعە بریاری داوە خۆی گۆشەگیر بکات و فەرماندەیی سەرایا سەلامیش راگەیێندراوێكی بڵاوکردەوە و سەرجەم چەکدارەکانی ئاگادار دەکاتەوە. 
 
موهەنەد ئەسەدی، یەکێک لە سەرکردەکانی رەوتی نیشتمانی شیعی و نزیک لە حەنانە لە فەیسبووکی خۆی بڵاویکردەوە، موقتەدا سەدر بڕیاریداوە بەهۆی رووداوەکەی دوێنێ و هاوشێوەکانی، خۆی گۆشەگیر بکات و لە خەڵک دووربێت.
 
دوێنێ چەند لایەنگرێکی رەوتەکە، لە بەغدا وێنەی سەرکردەکانی مقاوەمە، حەسەن نەسروڵڵا، ئەبوهەمدی موهەندیس و قاسم سولەیمانی-یان دڕاند و لێکردەوە. زۆری نەبرد بەرپرسانی رەوتەکە دەستگیریان کردن و رادەستی هێزە ئەمنییەکانیان کرد. 
 
بەگوتەی موهەنەد ئەسەدی، "موقتەدا سەدر هەست دەکات تاوەکو ئێستا خەڵکانێک کەوتوونەتە داوی پیلانی رۆژئاوا و  گەندەڵکاران، دوورن لە رێنمایی و ئاراستەکانی ئەوەوە."
 
دوای ئەو قسانە، ئێوارەی رۆژی سێشەممە( 10-12-2024)، مەعاون جیهادی سەرایا سەلام-ی باڵی سەربازی رەوتی نیشتمانیی شیعی (رەوتی سەدری پێشوو) بە نووسراوی فەرمی سەرجەم چەکدارەکانی سەرایا سەلام-ی ئاگادارکردەوە، "کە ملکەچ و گوێڕایەڵی موقتەدا سەدر بن. پارێزگاری لە پەیڕەوی بنەماڵەی سەدر و رەچاوی رێنماییەکانی بن و بە وردی جێبەجێی بکەن."
 
هەروەها داواش لە چەکدارەکانی سەرایا سەلام دەکات، "نەکەونە داوی ئاشووب و دووبەرەکی و بایکۆتی هەموو ئاراستەیەکی سەرەڕۆ بکەن."
 
دوای رووداوەکەی دوێنێ، زۆری نەبرد، موقتەدا سەدر، لە پەیامێکدا هۆشداری دا لەبارەى بڵاوبوونەوەى "ئاشووب" لە عێراق لە بەرژەوەندى ناوخۆی و دەرەکى هەندێک لایەن و گوتی: "پارێزگارى لە عێراق و ناوبانگ و پیرۆزییەکانى بکەن".
 
ئەو پەیامە بە ناوى سەدرەوە، 9ى کانوونى یەکەمى 2024، لەلایەن ساڵح محەممەد عێراقى بڵاوکرایەوە، کە بە وەزیرى سەرۆکى رەوتى نیشتمانیی شیعە ناسراوە.  
   
لەو پەیامەدا هاتووە "کەسانێک لە عێراق دەیانەوێت ئاشووب و ناسەقامگیریى ئەمنى بڵاوبکەنەوە، بەگوێرەى ویست و حەز و بەرژەوەندییان لە ناوخۆ و دەرەوە، تەنانەت لەناو رەوتى نیشتمانیى شیعە، کەسانێک هەن بەشێوەیەکى ساختەکارانە دزەیان کردووە."
 
محەممەد ساڵح عێراقى لەسەر زارى موقتەدا سەدرەوە نووسیویەتى "من لێرەوە دەڵێم پارێزگارى لە عێراق و پیرۆزییەکانى و ناوبانگى بکەن، بگەڕێنەوە بۆ خودا و دەستبەدارى تووندوتیژى بن، چونکە کەسانێک هەن خراپەیان بۆ عێراق دەوێت، بۆیە هاوکارییان نەبن نە بە زارەکى نە بە کردار نە هیچ شێوەیەکى دیکە."
 
لەو پەیامەدا موقتەدا سەدر ئاماژەى بەوەداوە کە هەر کەسێک ئەوە بکات خۆى و هەموو عێراقییەکانى لێ بەرى دەکات.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا

فەرماندەی سێنتکۆم سەردانی عێراق و سووریای کرد

فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا رایگەیاند، فەرماندە مایکڵ ئیریک کورێلا، سەردانی سووریا و عێراقی کردووە و لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات و محەممەد شیاع سوودانی، سەرکوەزیرانی عێراق کۆبووەتەوە.