وەزارەتی پلاندانانی عێراق: کۆتایی ئەم مانگە یەکەم قۆناخی سەرژمێری دەستپێدەکات

10-08-2024
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کۆتایی ئەم ساڵ بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری لە عێراق دیاریکراوە. گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەڵێت، 140 هەزار کارمەند بۆ ئەنجامدانی ئامادە دەکرێن.
 
ئەمڕۆ شەممە 10ی ئابی 2024 عەبدولزەهرە هینداوی، گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی ئەنجامدانی سەرژمێری، پڕکردنەوەی ئەو بۆشایی و کەموکورتییانەیە لە کەرتە جیاوازەکانی وڵاتدا هەن. لە رێگەی سەرژمێرییەوە دەتوانین ئەو کەموکورتییانە نەهێڵین."
 
عەبدولزەهرە هینداوی ئاماژەی بەوەش کرد، "سەرژمێرییەکە لە قۆناخ و کاتی دیاریکراودا بەڕێوەدەچێت. بۆ ئەنجامدانی یەکەم قۆناخیش کە ژمارەکردنە، 20 هەزار توێژەر دیاری کراون و ئێستا راهێنانیان پێدەکەین بۆ ئەوەی لە کۆتایی ئەم مانگە دەست بە پڕۆسەکە بکەن. ئەو قۆناخە دوو مانگ بەردەوام دەبێت و تێیدا خانوو، باڵەخانە و دامەزراوەکان لە سەرتاسەری وڵاتدا ژمارە دەکرێن."
 
سەبارەت بە دەستپێکی قۆناخی دووەمی سەرژمێرییەکە، عەبدولزەهرە هینداوی دەڵێت، "دوای تەواوبوونی قۆناخی یەکەم، 120,000 توێژەری دیکە راهێنانیان پێدەکرێت بۆئەوەی لە 20ی تشرینی دووەمی 2024 قۆناخی دووەم دەستپێبکەین."
 
لە ساڵی 2009ـەوە حکومەتی عێراق پلانی هەیە سەرژمێری بکات، بەڵام زۆر هۆکار رێگربوون لە ئەنجامدان و بەڕێوەچوونی.
 
بەپێی پێشبینییەکانی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، ژمارەی دانیشتووانی عێراق لەساڵی 2030ـدا دەگاتە 51 ملیۆن و 211 هەزار و 700 کەس.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

  وێنەى ئاڵاى پێشووى عێراق لەسەر 'درووشمى یادگاری'ـیەکە

یەکێتیی تۆپى پێى بەحرێن داوای لێبووردن لە عێراق دەکات

یەکێتیی تۆپى پێى بەحرێن داواى لێبووردن لە حکومەت و گەلى عێراق دەکات، بەهۆى بوونی وێنەى ئاڵاى پێشووى عێراق لەسەر 'درووشمى یادگاری'، کە بەر لە دەستپێکردنی یارییەکە دا لەنێوان کاپتنی هەردوو هەڵبژاردەکە دەگۆڕدرێتەوە.